سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە و دۆخی سیاسیی وڵات، گرنگيى ته‌واوكردنى حكوومه‌ت و پڕكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان و هێشتنه‌وه‌ى چه‌ک ته‌نيا له ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا تاوتوێ کران.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی حوزەیران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کرد.
لە دیدارێكدا، دۆخی سیاسیی وڵات، گرنگيى ته‌واوكردنى حكوومه‌ت و پڕكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان و هێشتنه‌وه‌ى چه‌ک ته‌نيا له ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا تاوتوێ کرا. له‌مباره‌يه‌وه هەردوولا جەختیان لەسەر پێويستيى هاوکاری و هەماهەنگیی لايه‌نه سیاسییەکان کردەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی و سەقامگیری بکات.
پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. تيایدا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکگەیشتنەوە کردەوە، بە جۆرێک کە بەرژەوەندیی هەمووان و سه‌قامگيريى وڵات بپارێزێت.
دوایين پێشهاتە هەرێمییەکان و دۆخی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی ديداره‌كه بوو.

