لەپێناو نیشاندانی جوانییەکانی کاسبکاریی ڕەسەن و ڕەخساندنی هەلی کاری گونجاو بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویستی پایتەخت، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر پڕۆژەیەکی نوێی هەفتە بازاڕ ڕادەگەیەنێت .
بەمەبەستی پەرەپێدانی سێکتەری ئابووریی ناوخۆیی و هاندانی کاسبکاران لە نمایشکردن و فرۆشتنی کاڵاکانیان، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵدەستێت بە کردنەوەی هەفتە بازاڕێکی نوێ و مۆدێرن لە بەردەم پارکی شاندەر.
تایبەتمەندی و ئامانجی بازاڕەکە:
ئەم پڕۆژەیە دەرفەتێکی ناوازە بۆ هاوڵاتیان و چینی کاسبکاران و ئارەزوومەندان دەڕەخسێنێت بۆ نمایشکردنی کەلو پەل و پێداویستیەکانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان کە بازاڕێکی گشتگیر دەبێت و لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/٥، لە کاتژمێر ٨ی بەیانی، تاوەکو ١٢ی شەو بەڕووی هاونیشتیمانیان کراوە دەبێت،” کە تێیدا ئەم سێکتەرانە لە خۆ دەگرێت، وەک خۆراک و بەروو بوومی خۆماڵی و کاڵای هەمەجۆر و جل و بەرگی کوردەواری و کاری دەست ڕەنگینی و هتد…
مەرج و شێوازی پێشکەشکردن:
داوا لە سەرجەم ئەو هاوڵاتیی و کاسبکارانە دەکەین کە ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە و دەیانەوێت شوێنی کارکردنیان پێبدرێت، سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر / بەشی پلاندانان بکەن،” لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/٢ دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن .
تێبینی: تکایە لە کاتی سەردانیکردندا ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆتان بهێنن .
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر

