چواس خالید – هەولێر
پڕۆژه خزمهگوزارییهكان له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به‌رده‌وامه و نزیكه‌ی سێ ملیار دیناری عێراقی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه جۆراوجۆره‌كان له قه‌زای باتیفا ته‌رخانكراوه، تا له سێكته‌ره‌كانی ته‌ندروستی و ژینگه و گه‌شتیاری و ڕێگه‌وباندا خه‌رج بكرێت.
یه‌كێك له پڕۆژه گرنگه‌كانی ناوچه‌كه، بنیاتنانی نه‌خۆشخانه‌ی باتیفا یه، كه پێشتر كاره‌كانی ڕاگیرابوو، به‌ڵام ئێستا ڕشتانه كار له بنیاتنانی ده‌كرێت و به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیاره له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵدا به‌ته‌واوی كاره‌كانی ته‌واو ببێت و به كوالێتی به‌رزه‌وه بخرێته خزمه‌ت دانیشتوانی ناوچه‌كه.
هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی دیكه، گرنگی تایبه‌ت به ناوچه‌ی زاخۆ ده‌درێت و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردراوه به ڕێگری و زێده‌ڕۆییه‌كانی ناوچه گهستیارییهكان، كه یه‌كێكه له ناوچه هه‌ره جوانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سود له سروشتی دڵڕفێنی وه‌رده‌گیرێت بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتیاری له‌و ناوچه‌یه.
هاوكات به‌هۆی بارانبارینی زۆری ئه‌مساڵه‌وه، كه له سنووری باتیفدا هه‌زار و سێ سه‌د ملیم باران بووه، هه‌ندێك له ڕێگه‌وبانه‌كان زیانیان به‌ركه‌وتووه و چااككراونهتهوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا له ماوه‌ی ڕابردوودا، گۆهدار شێخۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ماسته‌ر پلانی باتیفا په‌سه‌ندكراوه، كه به‌هۆیه‌وه زیادتر بایه‌خ به‌م ناوچه‌یه ده‌درێت.
جیا له‌وانه و هه‌ر له قه‌زای باتیفا، دانان و ڕۆنانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی تیشكی خۆر (سۆلار)، بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی گرنگی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردسنانه پێشكه‌شی ئه‌م ناوچێیه ده‌كرێت.
له ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدان به كه‌رتی گه‌شتیاری له ناوچه‌كه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌به‌ستییه‌تی هه‌لی كار بۆ گه‌نجانی ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ر ببێت و ببنه خاوه‌ن كاری خۆیان.
هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاریی له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆش یه‌ك و دوو نین و له ماوه‌ی ڕابردوو و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گه‌شتیاری له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ داندرا، كه تێچووی پڕۆژه‌كه كه بیست و پێنج ملیۆن دۆلار بوو.
به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له ٢٠ ی ئه‌یلوولی ٢٠٢١، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ دامه‌زرێندرا، كه به‌گوته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه، له‌دوای ئه‌و بڕیاره‌وه، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ زیادتر ئاوه‌دانی به‌خۆیه‌وه بینیوه و له‌و كاته‌وه ژماره‌ی پڕۆژه‌كانی خزمه‌ت گوزاری له‌و ناوچه‌یه به‌رزه، هاوكات كار و ڕایكردنی مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكیش له ده‌زگه‌كانی میری ئاسانتر ڕای ده‌كرێت، كه حه‌وت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نوێ له‌و سنووره كروه‌ته‌وه و حه‌ڤده نووسینگه و بنكه و به‌ش كراونه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی.
به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رده‌ست ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، له كاتی دامه‌زراندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆوه تا سه‌ره‌تای پار، به گوژمه‌ی زیادتر له دوو سه‌د و سی ملیار دیناری عێراقی، دوو سه‌د و هه‌شتا و شه‌ش پڕۆژه‌ی گه‌وره و بچووك له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ جێبه‌جێكراوه خراونه‌ته خزمه‌ت هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه و سه‌دان پڕۆژه‌ی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاریش له جێبهجێكردندانه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، له‌دوای بوونی زاخۆ به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ، نه‌وه‌ت پڕۆژه له بواری شاره‌وانی و ڕێگا و پرد جێبه‌جێكراوه، حه‌ڤده پڕۆژه‌ش له بواری په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا بنیاتنراوه و چل و پێنج پڕۆژه له كه‌رتی ئاو و ئاوی ژێر زه‌وی و چاندن ڕۆنراوه.
هاوكات هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، بیست پڕۆژه له بواری ته‌ندروستی بنیاتنراوه و سی و سێ پڕۆژه‌ش له كه‌رتی كاره‌با و شازده پڕۆژه‌ش له كه‌رتی گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار جێبه‌جێكراوه، له كه‌رتی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت و ئهوقافیشدا، په‌نجاو چوار پڕۆژه پێشكه‌شكراوه و ٨١%ی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی زاخۆ قیركراون.

