رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەوە

لە دوا کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ عەممار ئەلحەکیم ڕێبەری نیشتمانیی حیکمە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پشتیوانیکردنی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاری و ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کوردستان و گشت پێکهاتەکان كردەوە.