رۆژنامەی ھەولێر

مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەیاد عەلاوی کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق ئەیاد عەلاوی کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، ئەیاد عەلاوی ئاماژەی بەوە دا کە گەلی کوردستان خەبات و تێکۆشانێکی زۆری کردووە و قوربانییەکی زۆری داوە و ڕۆڵێکی دیاری لە ڕزگارکردنی عێراق لە دیکتاتۆری و هێنانەئارای سیستەمی نوێی عێراقدا گێڕاوە.

هەروەها ستایشی ڕۆڵ و پێگەی مێژووییی سەرۆک بارزانی وەک ڕێبەرێکی نیشتمانیی مەزن و کاریگەر لە مێژووی سیاسیی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا کرد.

سەرۆکی حکوومەت پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی دۆستانە و پشتگیریی بەردەوامی ئەیاد عەلاوی وەکو کەسایەتییەکی نیشتمانیی دیاری عێراق لە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان دەربڕی.