رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ پارێزگاری بەسرە کۆبووەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ ئەسعەد ئەلعیدانی پارێزگاری بەسرە کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی لەنێوان پارێزگای بەسرە و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە بواری جۆراوجۆرەکاندا کرا.