رۆژنامەی ھەولێر

چابی ئەلۆنسۆ گرێبەستی یەکەمی لەگەڵ چێڵسی یەکلا کردەوە

مامەیارە ئەحمەد – هەولێر

 

بایرن میونشن بە نیازی بەرگریكارێكی یانەی مانچستەر سیتییە
كارگێڕیی یانەی باڤاری، دەیەوێ كار بۆ جێبەجێكردنی داواكانی ڤینسێنت كۆمپانی، راهێنەری یانەكەی بكات و بۆ ئەو مەبەستە یاریزانێكی مانچستەر سیتیی بە ئامانج دەگرێت.
ڤینسێنت كۆمپانی، راهێنەری بەلژیكیی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، ناوی یاریزانێكی ئینگلیزی لە سەرەوەی لیستی داخوازییەكانی داناوە كە وەكوو یاریزانی بەرگری بیباتە ریزەكانیەوە، و دەیەوێ كۆتاییهاتنی گرێبەستی ئەو یاریزانە كە جۆن ستۆنزە، بقۆزێتەوە و بیباتە ریزەكانیەوە.
ئەم وەرزە جۆن ستۆنز، بەرگریكاری ئینگلیزی ماوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی كۆتایی پێ دێت، بۆیە یانە ئەڵمانییەكە دەیەوێ ئەوە بقۆزێتەوە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاوی كردووەتەوە، كە كۆمپانی داوای لە كارگێریی یانەكەی كردووە، بە شێوەیەكی فەرمی دەست بە جووڵە بكەن بۆ دەستخستنی جۆن ستونز، لە گرێبەستێكی فریدا، بۆ ئەوەی لە سەرەتای وەرزی داهاتووەوە ڕیزەكانی هێڵی بەرگریی یانەكەیانی پێ پتەو بكەن..
بەڵام ئەركی یانە باڤارییەكە ئاسان نابێ، رۆژنامەكە باسی لەوە كردووە كە چەند یانەیەكی دیكە لەسەر هێڵن بۆ دەستخستنی ئەو یاریزانە، دیارترینیان یانەكانی بەرشلۆنە و ئێڤەرتۆنن، لەگەڵ یانەی كۆڤێنتری سیتی، كە بەم دواییە بۆ خولی نایابی ئینگلتەرا سەركەوتووە.
ئەو یاریزانە لە هاوینی ساڵی 2016ـدا لە یانەی ئێڤەرتۆنەوە چووە یانەی مانچستەر سیتی، بەڵام لەم چەند وەرزەی دواییدا زنجیرەیەك پێكان بەشداری و ڕۆڵەكانی لە یانەكەدا كەم كردبووەوە، بە جۆرێك لەم وەرزەدا ئەو یاریزانە 31 ساڵانە تەنیا بەشداری لە 17 یاریدا كردووە بە كۆی گشتی 1066 خولەك بێ ئەوەی هیچ گۆڵێك تۆمار بكات یان بۆ هاوڕێكانی دروست بكات.
یانەی بایرن میونشن لەم ساڵانەی دواییدا بەوە ناسراوە ڕووی لە بازاڕی یاریزانانی ئینگلیزی كردووە، دوای ئەوەی سەركەوتوو بوو لە گرێبەستی هاری كین لە یانەی تۆتنهامەوە، لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان لویس دیاز و مایكل ئۆلیسییە لە لیڤەرپوول و كریستاڵ پاڵاسەوە.
ئاوات و حەزەكەكانی یانە ئەڵمانییەكە بەوە ناوەستێ تەنیا چاوی لە ستونز بێت، بەڵكوو دەیەوێ یاریزانی باڵی نیوكاسڵ یونایتد ئەنتۆنی جۆردۆن لە چوارچێوەی پلانەكەی كۆمپانیدا بباتە ریزەكانیەوە بۆ ئەوەی ڕكەبەری ئەورووپی بە تامی ئینگلیزی بكات..

چابی ئەلۆنسۆ گرێبەستی یەکەمی لەگەڵ چێڵسی یەکلا کردەوە
یانەی چێڵسیی ئینگلیزی، یەکەم گرێبەستی ماوەی گواستنەوەی هاوینەی یەکلا کردەوە، بە ڕێککەوتنی لەگەڵ ڤاڵانتین بارکۆی ئەرژەنتینی، لە هەنگاوێکدا بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەریی یانەکە، کە یەکێکە لە خواستەکانی چابی ئەلۆنسۆی تازەراهێنەری یانەکە.
رۆژنامەنووسی متمانەپێکراو و شارەزای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان و راهێنەران لە ئەورووپا فابریزیۆ ڕۆمانۆ، باسی لەوە کردووە، کە دوای ئاستێکی بەرزی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی ستراستبۆرگ و ڕەزامەندیی یانەکەی، یانە ئینگلیزییەکە هەموو وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی یەکلا کردەوە و کۆتایی پێ هێنا و ئەو یاریزانە دەچێتە یانەی چێڵسی.
ڕۆمانۆ باسی لەوە کردووە، کە کارگێڕیی یانەی چێڵسی، هەر زوو و پێشوەختە دەستی بە جووڵە کرد بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو گرێبەستە. هەرچەندە لیام رۆزینیۆر ئەو کاتەی راهێنەری یانەی ستراسبۆرگ بوو خواستی مانەوەی ئەو یاریزانەی هەبوو، یان دواتر لە یانەی دیکە دەستی بخات، بەڵام هەموو دۆخەکە لە بەرژەوەندیی یانەی چێڵسی یەکلا کرایەوە.
بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو، یانەی چێڵسی هەموو ڕێوشوێنەکانی گرێبەستەکە بە شێوەیەکی فەرمی لەگەڵ بارکۆ تەواو بکا، هەرچەندە هێشتا ئەرک و پێگە و ڕۆڵی ئەو یاریزانە لە پلانی ئەلۆنسۆدا روون نییە، سەرەڕای فرەبەهرەیی و توانازۆری لە بەشداریکردنی لە زیاتر لە ناوەندێکی یاریکردندا، بە تایبەت لەلای چەپ.