رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5/23 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی كۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پێویستیی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی هاوبەشی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان کرایەوە.