ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2026.5.23، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی تەندروستی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەر، سەردانی هونەرمەندی دێرین و ناسراوی شاری هەولێر (شێرزاد سەرسپی) کرد.
پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستی هونەرمەندی پرسی و هیوای لەشساغی، تەندروستییەکی باش و تەمەندرێژی بۆ خواست.
هاوكات ئامادەیی پارێزگای نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکاری و پاڵپشتییەکی پێویست بۆ چارەسەری و باشتربوونی دۆخی تەندروستی.
لای خۆیانەوە، هونەرمەند و بنەماڵەکەی سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی پارێزگاری هەولێر کرد بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە و هەواڵپرسین و خەمخۆریان بۆ ڕەوشی تەندروستی هونەرمەندان.

