سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پەرەپێدانی بازرگانی، پاراستنی ئاسایشی سنوور و دۆخى ناوچه‌كەیان تاوتوێ کرد.
شه‌وى ڕابردوو هه‌ينى 22ـی ئایار، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجام دا.
تيايدا پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ ئێران بەتایبەتى لە بواری ئاڵوگۆڕی ئابووری و بازرگانیدا تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى بەهێزکردنی هەماهەنگی بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور، بيروڕايان گۆڕييهوه.
له تەوەرێکی ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا، باسيان له دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە كرد و جه‌ختيان له گرنگیی هەوڵی وڵاتانی ناوچەکە کرده‌وه بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه تهلهفۆنييهكهيان بوو.

