رۆژنامەی ھەولێر

زیاتر لە ٨٠٠ هەزار مووچەخۆر کارتی بانکییان لە ڕێگەی هەژماری من وەرگرتووە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحالییەوە ڕایدەگەیێنێت کە زیاتر لە ٨٠٠،٠٠٠ مووچەخۆری حکومی کارتی بانکییان لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من وەرگرتووە.

پڕۆژەی هەژماری من، لە ساڵی ٢٠٢٣ لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندرا، وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ بە مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیری دارایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان. تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٩٠٠ هەزار مووچەخۆری لە ڕێگەی پڕۆژەکەوە هەژماری بانکییان بۆ دروستکراوە.
لەچوارچێوەی پرۆژەکە، هاووڵاتیان ڕاستەوخۆ ئاگاداردەکرێنەوە لە تۆمارکردن، وەرگرتنەوەی کارتی بانکی و کاتی مووچە دابەزاندن. بانکە بەشداربووەکان زیاتر لە ٦٠٠ ئامێری ڕاکێشانی پارەیان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان داناوە، بۆ ئەوەی بە ئاسانی و چاوەڕوانی کەمتر مووچەکانییان ڕابکێشن.
وا بڕیارە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی هاتنی پڕۆژەکە ژمارەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) لە ١٠٠٠ ئامێر تێبپەڕێنێت کە ئەمەش هاوتایە لەگەڵ ڕێساکانی بانکی ناوەندی عێڕاق.