رۆژنامەی ھەولێر

فەریق روکن عیسا عوزێری، سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە: پێویستە تا 25ـی مانگی ئەیلوول یەک هێزی نیشتمانی لە ژێر چەتری حکوومەتی هەرێم و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا پێکبهێنرێت

فەریق روکن عیسا عوزێری، سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند؛ بەگوێرەی یاداشتی لێکگەیشتن، پێویستە تا 25ـی ئەیلوولی 2026، یەک هێزی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە و لە ژێر چەتری حکوومەتی هەرێم و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا پێکبهێنرێت.”

دوێنێ لە لێدوانیدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، فەریق روکن عیسا عوزێری، سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند؛ تا ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە توانیویەتی هەشت فیرقە پێکبهێنێت، هەروەها کارەکانی فەرماندەی دەڤەری یەکیش کۆتایی هاتووە.”
فەریق روکن عیسا عوزێری ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستا چاوەڕوانن فیرقەی 10 و فەرماندەی دەڤەری دوو لیستی ناوەکانیان رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن، بەوپێیەش تەواوی پرۆسەکە تا مانگی 9ـی ئەمساڵ کۆتایی دێت.
سوپاسالاری پێشمەرگە گوتی: “بەگوێرەی یاداشتی لێکگەیشتن، پێویستە تا 25ـی ئەیلوولی 2026، یەک هێزی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە و لە ژێر چەتری حکوومەتی هەرێم و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا پێکبهێنرێت.”
لە کۆتایی لێدوانەکەشیدا، عیسا عوزێری جەختی لەسەر بەردەوامی کارەکان کردەوە و گوتی: “پلانەکە بەو ئاراستەیەیە و هەوڵێکی جددیمان داوە و تا ئێستاش بەردەوامین؛ زۆر گەشبینین کە تا 25ـی 9 پرۆسەکە بە فەرمی بە کۆتا بهێنین.”