ئەمڕۆ سێشەممە 2026.5.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە گەلەری میدیا پێشانگایەکی شێوەکاری لەژێر ناونیشانی “بارانە ڕەنگ” بۆ هونەرمەند د. عەلی حوسێن کردەوە.
لەکردنەوەی پێشانگاکەدا، کە بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەک لە هونەرمەندان و هونەردۆستان ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر بەسەر بەشەکانی پێشانگاکەدا گەڕا و لە نزیکەوە تەماشای تابلۆ و بەرهەمە هونەرییەکانی کرد، و وێڕای دەستخۆشی لە هونەرمەند، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پاڵپشتی خۆی بۆ بزاڤی ڕۆشنبیری و هونەری لە شاری هەولێر دووپاتکردەوە.
جێگەی باسە، پێشانگاكە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شێوەکاری و کاری دەستی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر ڕێکخرابوو.

