گۆهدار شوکری ئاکرەیی
لە درێژەی ئەو بڕیار و هەنگاوهەڵبژاردنانەی کە لە ژیانی رۆژانەماندا ئەنجامیان دەدەین، دەرنجام پێگە و جۆرە ژیانێکمان بۆ لەدایک دەبێت. بێشک سروشتی مرۆڤیش بە گشتی وایە، هەرتاکێک لە ئێمەی مرۆڤ حەزی لە ژیانێکە پێگەی بەرزی هەبێت، شتێک بە جیهان ببەخشێت هاوشانی مرۆڤە مەزنەکان بێت. بێگومان ئەمەش خۆی لە خۆیدا ئەستەمە و روو نادات، یاخود دەگمەنە و پێشبینی ناکرێ، هیچ کەسێک لە ئێمە بتوانێ بە شێوەی ئاسایی بگاتە پێگەیەک بەهایەکی هەبێ یاخود لە هاوشانی مرۆڤە سەرکەوتووەکان بێت!
ئاشکرا و روونە هەرتاکێک بەقەد ئەندازەی بوێری و پەیام و ئامانجەی کە بە ئەقڵیدا دێت، تاچەند ئەقڵانی و قبووڵکراو پڕ لە پرۆسەی سەرکەوتنن، چونکە ئەمانە هەموی هۆکارن بۆ ئەوەی پێناسەی راستەقینەت دەربکەوێت، تاچەند جیاواز تری لەکەسێکی ئاسایی و، لە چیەوە جیاوازیت، چونکە هیچ شتێک ئەوەندەی چڕکردنەوەی هەموو وزەت لەسەر ئەو ئامانج و پەیامەت هێزت پێ نادات، بەتایبەتی هێزێکی ئازاد لە بریاڕ و هەنگاوی ئەرێنی، کە هۆکاری سەرەکییە، دەرگای پەیوەندیت لێ بکاتەوە لەگەل تاکی ئەکتیڤ و دیدەگای تیژ و پڕ لە پلان و بنیات لەرەکان، بەرەو خۆت کێش بکەی، کە هەست و رەفتارت هاوشێوەی هەست و رەفتاری سەرکەوتووەکان بێ! بەرگەی هەموو بارودۆخێک بگریت یا قبووڵی بکەیت بە ئاسانی. چونکە سەرکەوتن لە ناخەوە دەست پێ دەکات، نەک لە دەرەوە هەڵبقوڵێت. کەواتە لێرە بۆمان دەردەکەوێت، ئەوانەی هاوشانی مرۆڤە سەرکەوتووەکانن، هەڵگری پەیام و ئامانجێکی زۆر روون و دیارکراو یان هەیە، واتا دەزانن چۆن مێشکیان بەکار بهێنن بەرامبەر بە ژیان. چونکە یاسای ژیان بۆ هەموو مرۆڤێک بەبێ جیاوازە! یاساکەش ئەوەیە ئەگەر نەزانی چیت لە ژیان دەوێی ژیانیش نازانێ چیت پێ بدات.

