رۆژنامەی ھەولێر

ئاگادارییەك بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەكی بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی سلێمانی و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین بڵاو كردەوە سەبارەت بە تۆماركردنی منداڵی نوێ لە پسوولەی خۆراكی ئەلیكترۆنی.

وەزارەتی بازرگانی لە ئاگادارییەكەدا دەڵێت “ئاگاداری هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای سلێمانی بە سەرجەم قەزا و ناحییەکان و هاووڵاتییانی ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەکەینەوە كە لە ئێستادا دەتوانن لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی ناوی منداڵەكانیان تۆمار بكەن.

راشیگەیاند: هاووڵاتییانی سلێمانی و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین دەتوانن ناوی ئەو منداڵانەیان تۆمار بكەن كە تەمەنیان یەک ساڵ تا دوازدە ساڵە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا كە تۆماركردنی ئەم منداڵانە بەو مەرجە دەبێت كە خاوەنی کارتی نیشتمانی بن.