رۆژنامەی ھەولێر

پارێزگارانی هەولێر و دهۆك، سەردانی شارەوانى گەورەی دیاربەکر یان كرد

ئەمڕۆ سێشەممە 2026.5.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك، سەردانی سەرۆکایەتى شارەوانى دیاربەکریان کرد و لەلایەن ئایشە سێرا بوجاک کوچوک و، دۆغان هاتون، هاوسەرۆکانی شارەوانیی گەورەی دیاربەکر (ئامەد) پێشوازىان لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا، وێڕای جەختكردنەوە لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكان، هیوایان خواست پەیوەندییە کۆمەڵایەتى و بازرگانى و دبلۆماسیەکان و گەشت و گوزارییەکانی نێوان هەرسێ شاری ( هەولێر و دهۆك و ئامەد ) ببێتە هۆکارى زیاتر بەرەوپێشبردنى برایەتى و تەبایی نێوانیان و پەرەى زیاترى پێبدرێت.
لەلایەن خۆیانەوە، هاوسەرۆکانى شارەوانى دیاربەکر خۆشحاڵى خۆیان بەسەردانى پارێزگارى هەولێر و پارێزگاری دهۆك نیشاندا و تەئکیدیان لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندییەکان کردەووە ئامادەیی هەمو هەماهەنگیەکی خۆیان نیشاندا.