رۆژنامەی ھەولێر

وەزیری پێشمەرگە خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگەی راگەیاند

دووشەممە 11ی ئایاری 2026، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: “ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە، خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرە قارەمانەکانی وەزارەتی پێشمەرگە رادەگەیەنین.”

وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوە کرد، لە سەرەتای دەستبەکاربوونیانەوە وەک تیمێکی یەکگرتوو هەوڵێکی زۆریان داوە تاوەکو ئەم پرۆسەیە لە کات و ساتی یاسایی خۆیدا جێگیر بکەن. گوتیشی: “بڕوای تەواومان وایە کە پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران، دەبێتە وزەیەکی نوێ و پاڵنەرێکی بەهێز بۆ ئەوەی بە ورەیەکی بەرزترەوە، وەک قەڵایەکی پۆڵایین لە پارێزگاریکردن لە خاک و شکۆی گەلی کوردستان بەردەوام بن.”

سەبارەت بەو ئەفسەرانەی کە ناویان لەم خشتانەدا نییە، شۆڕش ئیسماعیل دڵنیایی پێدان و گوتی: “دڵنیایی بەو ئەفسەرانە دەدەین کە ناویان لە خشتەکانی دیکەدایە، بە زووترین کات شایستەی پلەبەرزکردنەوەکانیان دەگەڕێتەوە وەزارەتی پێشمەرگە.”

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، وەزیری پێشمەرگە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی بۆ خواستن.