مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبوونەوە و جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی دووەم ڕۆژی چالاکییەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، لەگەڵ نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبووەوە و لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و پەیوەندییەکانی لوبنان و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێکرد.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی و گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.

ھەواڵی زیاتر