وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كە تا ئێستا لە پارێزگای سلێمانی 3746 بەشداربوو سیستەمی سۆلاریان داناوە.
وەزارەتی كارەبا ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند: لە ماوەی تەنیا دوو مانگدا زیاتر لە 600 بەشداربووی کارەبا لە سلێمانی سیستمی سۆلاریان داناوە.
وەزارەتی كارەبا هەروەها دوایین ئامارەكانی بەشی وزە نوێبووەكانی کارەبای سلێمانی خستووەتەڕوو كە بەمشێوەی خوارەوەیە:-
– كۆی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر لە پارێزگای سلێمانی گەیشتووەتە زیاتر لە 91 مێگاوات كارەبا.
– تا رۆژی 8ی ئەم مانگە، 3746 بەشداربووی کارەبا، سیستەمی سۆلاریان داناوە بەمشێوەیە:-
* ماڵان (3099) هاوبهش
* بازرگانی (525) هاوبەش
* پیشەسازی (15) هاوبەش
* کشتوکاڵ (100) هاوبەش
* کەرتی گشتی (7) هاوبهش

