رۆژنامەی ھەولێر

دلبەر خەلیل گەشتێک بە نێو گۆرانیە کوردییەکان دەکات”دلبەر خەلیل” وەک بەهرەمەندێکی عاشق بە هونەر و خاوەن دەنگێکی چیایی لەگەڵ گرووپێکی موزیسیان و شارەزا لە بواری مۆسیقای ڕۆژهەڵاتی و لەسەر دەستی “هەڵکەوت زاهیر”ـی ئاوازدانەر گەشتێکی بە نێو گۆرانیە کوردیەکانی باکوور و باشوور کردووە و گۆرانیی “بەسە بەسە”، کە لە پێشووتردا هەمووان بە دەنگە پڕ سۆزەکەی هونەرمەند “یوسف کوردستانی” گوێمان لێبووە کلیپی کردووە و ئێستا لە یوتیوبە، هەروەها “ئەز کوردستانم”، کە شاکارێکی جوانیی “هۆزان سەرحەد”ـە لە دەشت و چیاکانی نزیک لە هەولێر وێنەی گرتووە. “دلبەر خەلیل” لەگەڵ ئەو گرووپە هونەرییەی کار دەکات، خۆی لە قەرەی گۆرانییەکانی هونەرمەند فەرهاد زیرەک دەدات و یەکێک لە گۆرانییەکانی هونەرمەند “شوان ئەسعەد”ـیش بەناونیشانی “کچێ گەر دۆستی بە دڵی خۆی نەبێت” گوتووەتەوە و ئێستا پلاتفۆرمەکانی لە سۆشیال میدیادا تەنیووە و زۆرترین بینەری هەبووە، بەتایبەت لەو بەرهەمەدا، کە جگە لە هەڵکەوت زاهیر و میرا عەلی وەک هونەرمەند بەشدارن، “مەسعود مەساری” وەک کەسایەتیەکی دیاری نێو سۆشیال میدیادا لەو بەرهەمە بەشدارە.

“دلبەر خەلیل” وەک بەهرەمەندێکی عاشق بە هونەر و خاوەن دەنگێکی چیایی لەگەڵ گرووپێکی موزیسیان و شارەزا لە بواری مۆسیقای ڕۆژهەڵاتی و لەسەر دەستی “هەڵکەوت زاهیر”ـی ئاوازدانەر گەشتێکی بە نێو گۆرانیە کوردیەکانی باکوور و باشوور کردووە و گۆرانیی “بەسە بەسە”، کە لە پێشووتردا هەمووان بە دەنگە پڕ سۆزەکەی هونەرمەند “یوسف کوردستانی” گوێمان لێبووە کلیپی کردووە و ئێستا لە یوتیوبە، هەروەها “ئەز کوردستانم”، کە شاکارێکی جوانیی “هۆزان سەرحەد”ـە لە دەشت و چیاکانی نزیک لە هەولێر وێنەی گرتووە.
“دلبەر خەلیل” لەگەڵ ئەو گرووپە هونەرییەی کار دەکات، خۆی لە قەرەی گۆرانییەکانی هونەرمەند فەرهاد زیرەک دەدات و یەکێک لە گۆرانییەکانی هونەرمەند “شوان ئەسعەد”ـیش بەناونیشانی “کچێ گەر دۆستی بە دڵی خۆی نەبێت” گوتووەتەوە و ئێستا پلاتفۆرمەکانی لە سۆشیال میدیادا تەنیووە و زۆرترین بینەری هەبووە، بەتایبەت لەو بەرهەمەدا، کە جگە لە هەڵکەوت زاهیر و میرا عەلی وەک هونەرمەند بەشدارن، “مەسعود مەساری” وەک کەسایەتیەکی دیاری نێو سۆشیال میدیادا لەو بەرهەمە بەشدارە.