رۆژنامەی ھەولێر

نەخۆشیى پاقلە لە مرۆڤدا

مستەفا محمد مستەفا

 

نەخۆشی پاقلە نەخۆشییەکى بۆماوەییە، نزیکەى لە 5% ژمارەى دانیشتووان لە جیهاندا کێشەیان هەیە لەگەڵ ئەم نەخۆشییە، بەتایبەتى لە ووڵاتەکانى خوارووى ئەفریقیا ئەم نەخۆشییە زۆر باوە، لە هەندێک شوێن بە نەخۆشى (ئەفریقى) ناسراوە، هۆکارى سەرەکیى تووشبوون بەم نەخۆشییە دەگەرێتەوە بۆ کەموکورى و ناچاڵاکى لە ئەنزیمێک ناسراوە بە (G6PD) کە لە جگەردا دروست دەبێت. ئەم نەخۆشییە لە ڕێگەى کرۆمۆسۆمەکانى (ئێکسى) دایک و باوک دەگوازرێتەوە بۆ کۆرپەلە، زیاتر لە منداڵاندا ڕوودەدات، کوڕان زیاتر لە کچان تووشدەبن،چوونکە کوڕان هەڵگرى یەک کرمۆسۆمى ئێکسن، ئەم نەخۆشییە زۆرجاردەبێتە کێشەیەکى تەندروستى ترسناک بۆ کەسانێک، کە هەڵگرى ئەم نەخۆشییەن، بەهۆى خواردنى پاقلە لە دواى ماوەیەکى کورت دەبێتە کاردانەوەیەکى خێرا و مەترسیدار بۆ تەندروستى لەش ، لەم کاتەدا خرۆکە سوورەکانى خوێن بە شێوەیەکى خێرا و بەرچاو تێکدەشکێن.

ئەو کەسانەى تووشى ئەم نەخۆشییە دەبن خرۆکە سوورەکانى خوێنیان بەرێژەى پێویست ئەنزیمى G6PD تێدا نییە یان بەرێژەى پێویست هەیە بەڵام چاڵاک نییە هەرلەبەر ئەمەش ڕێژەى تووشبوون بەم نەخۆشییە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى دیکە جیاوازە، بەپێى ڕێژەى کەمووکوڕى ئەنزیمەکە دەگۆرێت، ئەم ئەنزیمە یارمەتى خرۆکە سوورەکانى خوێن دەدات لە ماددە زیانبەخشەکانى ناوخوێن، و لە شکان دەیان پارێزێت، ئەمەش وادەکات خرۆکە سوورەکانى خوێن لەم حاڵەتەدا تووشى شیبوونەوە و تێکشکان ببن (Hemo lysis) لە ئەنجامدا دەبێتە توشبوون بە نەخۆشییەک کە پێى دەڵێن Anemia by G6PD بە ماناى کەمخوێنى بەهۆى ئەنزیمى G6PD لە دواى تەشەنەکرنى ئەم نەخۆشییە دەبێتە شیبوونەوەى خرۆکە سوورەکانى خوێن لە ئەنجامدا دەبێتە بێهێزى و سەرسوران و ڕەنگ زەرد هەڵگەڕان لەم حاڵەتەشدا پێى دەگوترێتHemo Lytic Anemia لە ئەنجامى پەرەسەندنى ئەم نەخۆشییە هەندێک جار نەخۆشەکە تووشى کەمبوونەوەى خرۆکە سوورەکانى خوێن دەبێت، بەهۆى شیبوونەوە و تێکشکانى ژمارەیەکى زۆر لە خرۆکە سوورەکان لەم کاتەشدا پێىی دەلێن Hemo Lytic Crisiss .

هۆکارەکانى تووشبوون بە نەخۆشیى پاقلە :
-هەوکردن بەهۆى بەکتریا یان ڤایرۆس .
-بەکارهێنانى هەندێک لە دەرمانەکانى ژانڕاگر.
-8٪بەکارهێنانى هەندێک لە دەرمانەکانى دژە هەوکردن بە تایبەتى ئەو دەرمانانەى کە ماددەى سولفایان تێدایە .
-بەکارهێنانى هەندێک لە دەرمانەکانى دژ بە نەخۆشیى مەلاریا وەکوو کلۆراکوین و پریماکوین.
-خواردنى پاقلە و پاقلەمەنیەکان .
-بۆنکردن و نز یکبوونەوە لە ئەسپەنیک ( نەفتالین ) و خەنە .
– ەکارهێنانى دەرمانەکانى کیمیاوى بۆ چارەسەرکردنى نەخۆشى شێرپەنجە .
-.هۆکارى بۆماوەیى .

پێویستە بە شێوەیەکى بەردەوام ڕەچاوى ئەم خاڵانە بکرێت بۆ ئەو کەسانەى نەخۆشیى پاقلە یان هەیە :
-نەخۆشى پاقلە نەخۆشییەکى بۆماوەییە بەشێوەى درم نییە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى دیکە بگوازرێتەوە
-ئەو کەسانەى نەخۆشى پاقلە یان هەیە لە زۆربەى کاتەکاندا ژیانیان ئاساییە ئەگەر بێت و خۆیان بپارێزن لەم جۆرە خواردن و دەرمانانەى کە دەبێتە هۆى ورووژاندن و تووشبوون بەم نەخۆشییە ٠
-هەندێک لەو منداڵانە ئەگەرى تووشبونیان بە کەمخوێنى و زەرتک هەیە لە دوایى بەکارهێنانى هەندێک لە جۆرەکانى خواردن و دەرمان یاخود تووشبوون بە ڤایرۆس و هەندێک لە جۆرەکانى هەوکردن ٠
-ئەو کەسانەى تووشى کەمخوێنى دەبن بەهۆى نەخۆشى پاقلە نابێت چارەسەر بکرێن بە پێدانى ئەو دەرمانانەى کە ماددەى ( ئاسن ) یان تێدایە چوونکە نەخۆشى پاقلە نابێتە هۆکارى کەمبوونەوەى ماددەى ئاسن لە لەشدا ٠
-زۆربەى ئەو کەسانەى نەخۆشى پاقلە یان هەیە دەتوانن بێ ترس دەرمانى پاراسیتامۆل و ئایبۆپرۆفین بەکاربهێنن بۆ ئازارشکێن و دابەزاندنى پلەى گەرمى لەش لەکاتى پێویستدا .
-ئەوکەسانەى نەخۆشى پاقلە یان هەیە نابێت هەندێک لە جۆرەكانى خۆراک و دەرمان بێ رێنمایى پزیشکى پسپۆر بەکاربهێنن چوونکە بەهۆى کێشەى کەمیى و ناچاڵاکى ئەنزیمى G6PD لە خرۆکە سوورەکانى خوێنیان ئەگەرى تێکشکانیان زیاتردەبێت، بۆ شیبوونەوەى خرۆکە سوورە کانى خوێن٠
-پێویستە هەموو ئەندامانى خێزان ئاگادارى ئەوکەسانە بن کە لە ماڵدا نەخۆشى پاقلە یان هەیە، بۆ ئەوەى هەندێک زانیاریان هەبێت دەربارەى ئەم نەخۆشییە، بە تایبەتى ئەگەر نەخۆشەکە لە تەمەنى منداڵیدا بێت یاخود قوتابى بێت لەم کاتەدا پێویستە ئاگادارى دەستەى بەرێوەبەرى قوتابخانە بکرێت بۆئەوەى زانیاری یان هەبێت لە بارەى دۆخى تەندروستى ئەومنداڵە٠

دەرکەوتنى نیشانەکانى ئەم نەخۆشییە :
-زۆربەى ئەو کەسانەى تووشى نەخۆشى پاقلە دەبن لەسەرەتا هیچ نیشانەیەکیان لێ بەدى ناکرێت، تەنها لەناوەوە تووشى کەمخوێنى دەبن بەهۆى تێکشکانى خرۆکە سوورەکانى خوێن، زۆربەى جارنەخۆشەکە لە ماوەى ٥ بۆ ٢٤ کاتژمێر لە دواى خواردنى پاقلە لە ناکاودا ئەم نیشانانە یان لێ بەدیار دەکەوێت وەک وو:
-ڕەنگى زەرد هەڵـدەگەرێ .
-خێرابوونى لێدانى دڵ .
-5٪تەنگە نەفەسى .
-ئەگەرى تووشبوون بە زە رتک .
-٪هە ڵئاوسانى سپڵ .
-ڕەنگى میزى دەگۆرێت بۆ نارنجى پاشان بۆ قاوەیى تۆخ .
-هەست کردن به ماندووبوون و بێهێزى لەش.
-سەرسوڕان .
-ڕشانەوە .
-کەمخوێنى .
-ژانە زگ .
-ژانە سەر .
-ئازارى پشت .
-هەست کردن بە گەرم داهاتنى لەش بەرزبوونەوەى پلەى گەرمى لەش .

بۆچى ئەم نەخۆشییە ناسراوە بە نەخۆشى پاقلە ؟
پاقلە تاکە خۆراکە ڕاستەوخۆ کاریگەرى هەیە لەسەر ورووژاندن و تێکشکانى خرۆکە سوورەکانى خوێن، هەندێک جارمەرج نییە بەهۆى خواردنى پاقلە بێت زۆر جار کەسەکە تەنها بە بۆنکردن تووشى نەخۆشییەکە دەبێت، لەبەرئەوەى پاقلە بەرێژەیەکى زۆر دوو ماددەى تێدایە وەکوو دیڤایسین و کۆنڤایسین (Divicine و Convicine) لەگەڵ ماددەى گلوکۆنایت (gluconate) ئەمەش یاریدەدەرە بۆ ورووژاندن و تێکشکانى خرۆکە سوورەکانى خوێن بە تایبەتى ئەو کەسانەى کێشەیان هەیە لە ئەنزیمى G6PD بۆیە خواردنى پاقلە بۆ کەسى ئاساییش زۆر باش نییە بە تایبەتى ئەو کەسانەى تەمەنیان لە خوارووى چواردە ساڵانە، چوونکە کاریگەرى دەبێت لەسەر ورووژاندن و تێکشکانى خرۆکە سوورەکانى خوێن .
ئەو کەسانەى کە تووشى نەخۆشیى پاقلە دەبن ئەگەر هاتوو ئەم نیشانانەیان لێ بەدیارکەوت پێویستە بە زووترین کات ڕەوانەى نەخۆشخانە بکرێن بۆ چارەسەرکردن و چاو دێرى کردنى نەخۆشەکە لەڵایەن پزیشکى پسپۆر ئەگەر نەخۆشەکە لەم کاتەدا بەخێرایى نەگەێنرێتە نەخۆشخانە هەندێک جار مەترسى مردنى لي ده كريت.