رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی ئیمارات جەخت لە ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە دەکەنەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 5/5، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات، گفتوگۆیان لەبارەی بەهێزترکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات و دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرد.

لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت پشتیوانی خۆی بۆ دەوڵەتی ئیمارات دووپات کردەوە و هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ئیماراتی شەرمەزار کرد و هەردوولا جەختیان لە پێویستیی سەقامگیری و ئاراميی ناوچەکە کردەوە.