هه‌ر لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە بەغدا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/5، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز قەیس ئه‌لخەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبى ئەهلى حەق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی سیاسیی وڵات، پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی فیدراڵی، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه و لێكه‌وته و كاريگه‌رييه‌كانى به‌سه‌ر عێراقه‌وه، تاوتوێ کران.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی لێكگهيشتنى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و بەردەوامیی هاريكاريى نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و ته‌واوى پێكهاته‌كانيدا

