عارف ڕوشدی
خەمخۆرانی گەل، خواستی هەرە سەرەکییان ڕەخساندنی ئارامی و ئاسوودەیی هەرێمی کوردستان و گەلەکەیەتی؛ ئەوان بێباکن لە ژاوەژاوی دەستە و گرووپی هیچ لەبارنەبوو. پارتی هەڵگری پەیامی ڕەسەنی کوردایەتییە، ڕووبەڕووی گەلەکۆمەکێی جۆراوجۆر بووەتەوە و دەبێتەوە، بەڵام ڕاستییەکان ئەوەندە بەتین و پڕشنگدارن، یارییەکان هەر زوو هەرەس دەهێنن.
کردەوەکانی پارتی بۆ چەسپاندنی مافەکان: لە پێناوی دابینکردنی مافە ڕەواکانی هەرێمی کوردستان، ڕاگرتنی هاوسەنگی و ڕێزگرتن لە بنەمای بەشداری و سازان، ڕێزدار (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەردەوام لە سەردانی دێپلۆماسیدایە بۆ بەغدا.
پرۆژەکانی حکوومەت بۆ پتەوکردنی ژێرخانی کۆمەڵگە: بە فەرمانی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم پرۆژە ستراتیژییانە جێبەجێ
دەکرێن:
– کەرتی ئاو: جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی سلێمانی، ئاکرێ و پرۆژەی فریاگوزاریی هەولێر.
– ڕێگاوبان: تەواوکردنی ڕێگای نێوان (باعەدرێ – دهۆک).
– دیجیتاڵکردن: بەدیجیتاڵکردنی کاروباری فەرمانگە حکومییەکان بە مەبەستی کەمکردنەوەی ڕووتین و خێراکردنی کارەکان.
– ژینگە و ئاو: دروستکردنی (٩) بەنداو لە شوێنە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان.
– خزمەتگوزاریی نیشتەجێبوون: دابەشکردنی دەیان هەزار پارچە زەوی بەسەر مووچەخۆرانی مەدەنی، پێشمەرگە و ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکان.
– بووژانەوەی ئابووری: هێنانی وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ کەمکردنەوەی بێکاری؛ لەوانە:
– پرۆژە کشتوکاڵییە هاوبەشەکانی نێوان کوردستان و ئیمارات.
– ئامادەکاری بۆ دەستبەکاربوونی (٣) کۆمپانیای چینی پسپۆڕ لە بواری دروستکردنی ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگ.
دەرەنجام: جیاوازیی ئێمە و ئەوانەی تەنها لە دیدی هەڵەشەیی و کینەی ناڕەواوە لە ژیان تێدەگەن، لەم سەدان نمونەیەیە کە ئاماژەمان پێکردن. پارتی بە سیاسەتێکی نەتەوەیی و نیشتمانیی سەردەمیانە کار دەکات؛ دەخوازێت خواستی گەل و پێگەی هەرێمی کوردستان هەمیشە لە ئاستێکی ڕێزلێگیراو و هەژماربۆکراودا بێت، دوور لە بەرژەوەندیخوازیی بەرتەسک و زیانبەخش.

