رۆژنامەی ھەولێر

گۆشتی سوور و زیانی بۆ تەندروستی

ماكوان عێزەت – هەولێر

 

گۆشتی سوور وەک یەکێکە لە خۆراکە باوەکان، دکتۆر ڕەنجدەر قەرەداغی، پزیشکی پسپۆڕ، جەخت لەوە دەکاتەوە کە گۆشتی سوور بە هیچ شێوەیەک پێکهاتەیەکی سەرەکی و ناچاریی خواردنی ڕۆژانە نییە. بە گوتەی ناوبراو، زیادەڕەوی لە خواردنی چەندین زیانی تەندروستیی لێ دەکەوێتەوە، لەوانە:

• گرفت بۆ خوێنبەرەکان: دەبێتە هۆی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان.

• کێشەی خوێن: دەبێتە هۆی چڕبوونەوەی خوێن.
• چەورکردنی خوێن (کۆلیسترۆڵ): ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ لە جەستەدا بەرز دەکاتەوە.
• ماندووکردنی کۆئەندامی هەرس: گەدە هیلاک دەکات.
دکتۆر ڕەنجدەر ئاماژە بەوە دەکات: “بە هەر جۆرێک ئامادە بکرێت، گۆشتی سوور هێشتا زیانی زۆرە. ئەو پرۆتینەی جەستە پێویستی پێیەتی، دەتوانرێت لە سەرچاوەی بێزیانی وەک هێلکە و پاقلەمەنییەکان دەستەبەر بکرێت. ئەگەر حەز و ئارەزووی کەسی بەلاوە بنێین، ئەوا بە خواردنی مانگى جارێك گۆشتی سوور هیچ زیانێک بەر جەستە ناکەوێت.