سەعید شێخ ڕەقیب
لەوانەیە ئەگەر گوێبیستی ئەوە بیت کە دەوڵەت لە دوای چەند ساڵ لە دینار و روبعێک خۆش نەبوو، سەرت بسڕمێت .
سەرەتای حەفتاکانە و مامۆستا گەنجێکی تازەپێگەیشتووی خوێنگەرمە، دەرچووی کۆلیجە و، لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی هەولێر دامەزراوە.
ئەو کات و تا ساڵانی نەوەدەکان هەر قوتابخانەیەکی سەرەتایی ئەگەر لەو شوێنە چ شارۆچکە یان شارە دێ بوایە کاتێک چەند قوتابیەکی قۆناغی ناوەندی هەبوایە بۆ ئەوەی گرفتی هاتوچۆیان نەبێ و ڕێگەی دوور نەگرنە بەر لەسەر هەمان قوتابخانە پۆلەکانی قۆناغی ناوەندی بۆ دەکردنەوە بە ناوی قوتابخانە تەکمیلی (تەواوکەر) .
ساڵی 1973 دەبێ ئەو مامۆستا بەڕێزە وتی ئێمە چەند قوتابیەکی ناوەندیمان هەبوو و، ڕەزامەندیی کردنەوەی تەکمیلی ناوەندیمان وەرگرت و داوایان لێ کردم وەک وانەبێژ لە قوتابخانەکە وانە بڵیمەوە؛ ئەو کات کرێی وانەبێژی مانگانە چەند دینارێکی کەم تێپەڕی نەدەکرد، لە قوتابخانە قائمەی وانەبێژی ڕێک دەخران و بەرز دەکرایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردە؛ تا ساڵی 1974 بەردەوام دەبێ دوای نسکۆی شۆڕش و ڕیکەوتنە شوومەکەی جەزائیر و دەربەدەربوونی گەلەکەمان و ئاوارەییەکەی ساڵی 1975 ئەمیش ئاوارە دەبێ و دادەبڕێت؛ ساڵی 1976 دەگەڕێتەوە بۆ عێراق و لە خوارووی عێراق نیشتەجێ دەبێ؛ پاش ماوەیەک بە ناوی عایدون بە زاراوەی کوردی خۆمان کە لە عێراق پێیان دەگوترا عائدون واتە گەڕاوەکان دێتەوە کوردستان و دەگەڕێتەوە سەر پیشەکەی وەک مامۆستا .
ئەو دەڵێت لە ڕۆژێکی دەوامی قوتابخانە نووسراوێک بۆ کارگێڕی قوتابخانە دێت کە پێویستە مامۆستا (پ. ص) بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەشی ژمێریاری بکات بۆ کاری پێویست، ئەویش پشتگوێی دەخات و بابەتەکە بەهەند وەرناگرێت چونکە نازانێ مەسەلە چییە، پاش ماوەیەکی تر نووسراوێکی تر دێت، دوا بە دوای نووسراوی پێشوو کە پێویستە سەردانی پەروەردەی گشتی بکات و بڕی پارەی یەک دینار و روبع بگەڕێنێتەوە کە پارەی وانەبێژی ساڵی 1974 بە زیادە بۆی بەستراوە و بە تاخیربوونی گەڕانەوەی دینار و روبعەکە ئەوا سەڕەڕای لێپێچینەوە دەبێت بڕی پارەی دوو بەرامبەر بداتەوە خەزێنەوەی دەوڵەت کە ئەم بڕەش بۆ ئەو کات زۆر بوو کە دەیکردە (دوو دینار و نیو) هەربۆیە بە پەلە سەردانی هەولێر ئەکات بۆ بەشی ژمێریاری پەروەردە و، دوای زیاتر لە دوو ساڵ پارەکە دەگەڕینێتەوە و وەسڵی ئیستلام، وەک ئەستۆپاکی وەردەگرێ و دێتەوە ماڵ؛ ئا ئەمەیە کە دەڵێن دەوڵەت بەم شێوەیە بنیات دەنرێ و لە فلسێک خۆش نابێ چ جای بەوە بگات دینار و روبعێک، هەروەها لە توانایدایە کەورێشک بە عارەبانە بگرێت .
ی.ب.گشتی بۆ کاروباری تەکنیکی _ هەولێر

