سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارەشەممە 2026.4.29، بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی هەرێم و نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و پارێزگاری هەولێر و دەیان نووسەر و ڕۆشنبیر، لە مەراسیمێکی شایستەدا لە شاری هەولێر، تەرمی بیرمەند و فەیلەسووفی گەورەی کورد، د.فارووق ڕەفیق، بەرەو زێدی خۆی لە شاری سلێمانی بەڕێکرا.
بڕیار وایە هەر ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی جەماوەریدا لە شاری سلێمانی، کە شوێنی لەدایکبوونیەتی، تەرمەکەی بەخاكبسپێردرێت.

