چواس خالید – هەولێر
وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ گرفتی زه‌وییه بێ تۆماره‌كان، له ڕابردوودا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری تاپۆ كردنی هه‌موو زه‌وییه كارته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ركرد و له‌و كاته‌وه قۆناغ به قۆناغ زه‌وییه‌كان تاپۆ ده‌كرێن، ئێستاش كاره‌كانی تاپۆكردنی ٢٠٩ كارتی دیكه‌ی زه‌وی ته‌واو بووه و وێنه‌ی تۆماره‌كانیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
پڕۆسه‌ی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان له سنووری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئێستا دوو سه‌د كارتی دیكه‌ی زه‌وی له سنووری كه‌رتی نۆی باغلومناره‌ی شاری هه‌ولێر و نۆ كارتی دیكه‌ش له كه‌رتی هه‌شتا و شه‌شی بنه‌سڵاوه تاپۆكراون و وێنه‌ی تۆماره‌كانیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان له یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌دی سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ستا كاره‌كانی تاپۆكردنی دوو سه‌د كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د له سنووری كه‌رتی نۆی باغلیممنارهی شاری هه‌ولێر و نۆ كارتی دیكه‌ش له كه‌رتی هه‌شتا و شه‌شی بنه‌سڵاوه، له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د ته‌واو كراوه و وێنه‌ی تۆمار (تاپۆ)كه‌یان، گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئاماده‌ن.
جیا له‌وانه و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكی ڕابردوودا و له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی یه‌كه‌ی گۆڕینی زه‌وی كارت بۆ سه‌نه‌د و تاپۆ، به‌شێك له نه‌خشه‌ی كه‌رتی چل و دوو كانی قڕژاڵه، به‌شی په‌نجا و حه‌ت ساتور، حه‌وت سه‌د و شه‌ست و یه‌ك كارتی دیكه‌ی زه‌وی كاره‌كانی تۆپۆكردنیان ته‌واو بووه و وێنه‌ی تۆماره‌كانیان گه‌ڕانه‌وه.
هاوكات له پێش ئه‌وه‌شه‌وه، وێنه‌ی تۆمار بۆ هه‌زار و حه‌وت سه‌د و سی و سێ زه‌وی كارت ته‌واو كرا، تێیدا زه‌وییه‌كانی به‌شێك له كه‌رتی ١٨ی بیریات بوو، كه ژماره‌یان هه‌زر و حه‌وت سه‌د كارت بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌شێك له زه‌وییه‌كانی كه‌رتی چل و دووی كانی قڕژاڵه بوو، كه ژماره‌یان سی و سێ دانه بوو.
له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی ئه‌و زه‌ویانه‌ی به كارت دابه‌شكرابوون هێكجار زۆربوو، به‌پێی ئاماری به‌رده‌ستی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، ته‌نیا له هه‌ولێری پایته‌خت زیادتر له ١٢٠ هه‌زار پارچه زه‌وی هه‌بوو، كه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هید و مامۆستا و هتد…، دابه‌شكرابوون و ته‌نیا كارتێك به خاوه‌نه‌كانیان درابوو، تێیاندابوو له پارچه كاغه‌زێك ڕهقهمێكیان بۆی نووسیبوو، ئه‌وان كه شایسته‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و زه‌وییانه بوون، له بازاڕه‌كاندا به هۆی نه‌بوونی تاپۆ، نرخێكی كه‌متری ده‌كرد و نیوه‌ی به‌های زه‌وییه‌كه‌یان به‌با ده‌چوو.
تا دواجار حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیكرد به چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری تاپۆكردنی هه‌موو پارچه زه‌وییه‌كانی كارتی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد.
له‌و كاته‌وه پڕۆسه‌ی تاپۆكردنی زه‌وییه‌كانی كارت له كوردستان و هه‌ولێری پایته‌خت ده‌ستی پێكرد و چه‌ندین لیژنه له نێوان وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی و تاپۆ و كشتوكاڵ پێكهێندرا، شاره‌وانی هه‌ولێر به قۆناغ ئه‌و زه‌ویانه تاپۆ ده‌كات.
هه‌نگاوی گۆڕینی زهوییهكارتهكان بۆ تاپۆ به‌و خێراییه، یه‌كێكه له خزمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێشكه‌شی هاووڵاتیانی ده‌كات، كه ئامانج له تاپۆ كردنی سه‌رجه‌م زه‌وییه كارته‌كان ئه‌وه‌یه، هاووڵاتیان بتوانن له‌ڕووی یاساییه‌وه سودمه‌ند بن، كه له‌ڕابردوودا و له هه‌رێمی كوردستان، زه‌وی به‌سه‌ر هه‌ر چین و توێژێكدا دابه‌ش كرابێت، تۆماری خانووبه‌ره‌ی بۆ ئاماده نه‌ده‌كرا و هه‌ر به كارت دابه‌ش ده‌كرا، ئه‌وكات بازرگانانی زه‌ویزار تێی ده‌ئاڵان و زۆرێكیان كه نه‌بوونی ناچار به فرۆشتنه‌وه‌ی ده‌كردن، له‌به‌ر دواكه‌وتن و تاپۆ نه‌كردنیان و به كارت دابه‌شكردنی زه‌وییه‌كان، نیوه‌ی دهستكهوتهكهكانیان به بادا ده‌چوو، كه له‌به‌ر بێ تاپۆیی به نرخێكی كه‌م له چنگیان ده‌رده‌هێنرا، به‌وه‌ی هه‌ر زه‌وییه‌ك كه كارت بێت و تاپۆ نه‌كرابێت له بازاڕی زه‌ویوزاردا نیوه‌ی به‌هاكه‌ی ده‌كات و بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان، له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانه.

