سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات بە بۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و دەڵێت: هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پلاتفۆرمی ئێکس دا، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی نوێی عێراق کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ ناوبراو خواست لە ئەرکی پێکھێنانی حکوومەتێکی نیشتمانیی گشتگیر، کە وەڵامدەرەوەی خواست و داواکاریی تەواوی گەلی عێراق بێت و کار بۆ بەھێزکردنی سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە بکات.
ھەروەھا نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە پاڵپشتی لە سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو دەکات و پێکەوە کار دەکەن لە پێناو دابینکردنی پاشەڕۆژێکی باشتر بۆ ھەموو عێراقییەکان.

