رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی و کۆنگرێسمان ئەبراهام حەمادە دۆخی ناوچه‌که‌یان تاوتوێ کرد

ئەمرۆ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئه‌براهام حەمادە، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.

هەردوولا دەربارەی کاریگەری و لێکەوتەکانی دۆخەکە، بەتایبەتی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییەوە. لەمبارەیەوە جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی پشتیوانییەکانی کۆنگرێس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.

ڕۆڵى هەرێمی کوردستان له‌ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگيريدا، دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانيان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکە بوو.