چواس خالید – هەولێر
له شاری هه‌ولێر كاركردن بۆ زیادتركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌وزایی به‌رده‌وامه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و دوای دانانی به‌ردی بناغه‌ی ڕۆنانی پڕۆژه‌ی پشتێنەی سه‌وزایی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ده‌ست به ڕۆنانی پشتێنەی سه‌وزایی كراوه و كاره‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه به‌ره‌وكۆتایی ده‌چێت.
له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدان و ڕۆنان و بنیاتنانی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕشتانه كار له سه‌وزكردنی هه‌رێمه‌كه‌ی ده‌كات، هه‌ولێری پایته‌خت كه پێشتر به‌هۆی چه‌ندان هۆكاره‌وه هه‌واو ژینگه‌كه‌ی به‌ره‌و پیسی ده‌چوو، دوای داخستنی پاڵاوگه‌كان و دانانی فلته‌ر بۆ كارگه پیشه‌سازییه‌كان و كوژاندنه‌وه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان به‌هۆی بوونی كاره‌بای ٢٤ كاتی له پڕۆژه‌ی ڕووناكییه‌وه، پلانی سه‌وزكردنی زیادتری شاره‌كه به‌رده‌وامه.
له یه‌كێك له هه‌وڵه‌كانی زیادتركردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی و له پێناو په‌ره‌پێدانی ناوچه سه‌وزاییه‌كان و زیادتر پاراستنی ژینگه‌ی شار، له پشت شه‌قامی خێرایی و سه‌رسوڕهێنه‌ری ١٥٠ مه‌تری، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی پشتێنی سه‌وز جێبه‌جێ ده‌كرێت.
دوای بڕییاری جێبه‌جێكردن و دانای به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی پشتێنی سه‌وز له هه‌ولێر له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پشتێنی سه‌وزی هه‌ولێر به‌چه‌ند قۆناغێك جێبه‌جێ ده‌كرێت و قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی پشتێنی سه‌وزی شاری هه‌ولێر، كه به مه‌ودایه‌ك دوایی شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری هه‌ولێر باوه‌ش به هه‌ولێردا ده‌كات، به‌چه‌ند قۆناغێك جێبه‌جێ ده‌كرێت و قۆناغی یه‌كه‌می له ڕێگه‌ی به‌حركه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
له مه‌ودای قۆناغی یه‌كه‌مدا كه ڕووبه‌ره‌كه‌ی چوار هه‌زار و دوو سه‌د دۆنم زه‌وییه، ئه‌م ڕووبه‌ره به ته‌واوی داده‌چێندرێت و تێچوی ئه‌م قۆناغه شه‌ش پۆینت دوو ملیۆن دیكناری عێراقییه، كه تێیدا حه‌وت سه‌د هه‌زار نه‌مامی داری به‌رهه‌مداری وه‌ك زه‌یتوون و فسته‌ق و پڕته‌قاڵ ده‌چێندرێت.
هاوكات به‌هۆیه‌وه له قۆناغی یه‌كه‌مدا دوو سه‌د و سی كرێكار و سی ئه‌ندازیار كاری تێدا ده‌كه‌ن و هه‌لی كاری بۆ فه‌راهه‌م هێناون.
دوای ته‌واوبوونی قۆناغی یه‌كه‌م، ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به ڕۆنانی قۆناغی دووه‌م ده‌كرێت، كه ئه‌ویش ڕووبه‌ره‌كه‌ی یازده هه‌زار دۆنم زه‌وییه.
گه‌وره پڕۆژه‌ی پێویستی خزمه‌تگوزاری پشتێنی سه‌وز له شاری هه‌ولێر، به مه‌ودای حه‌فتا وهه‌شت كیلۆمه‌تر و به پانی دوو كیلۆمه‌تر به ده‌وری شاری هه‌ولێردا ده‌سوڕێته‌وه و باوه‌ش به‌و شاردا ده‌كات، كه تێیدا حه‌وت ملیار داری به‌رهه‌مداری وه‌ك زه‌یتوون و فسته‌ق و پڕته‌قاڵی به چڕی تێدا ده‌چێندرێت.
پڕۆژه ده‌گمه‌نه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر بڕیاره به هه‌شت قۆناغ جێبه‌جێ بكرێت، كه به ته‌واوبوونی كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر كه‌شوهه‌وا و پاكبوونه‌وه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر ده‌بێت، به‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما نزم ده‌كاته‌وه و
ژینگه و هه‌وای هه‌ولێر پاكده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا سیما شار جوانتر و پاڵنه‌رێك ده‌بێت له پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیاری له شاره‌كه‌دا، هاوكات داهات و هه‌لی كاریش ده‌ڕه‌خسێنێت.
ده‌ره‌نجامه ئه‌رێنییه‌كانی پڕۆژه‌كه سه‌رسوڕهێن ده‌بێت و به‌ته‌واو بوونی كۆی پڕۆژه‌كه، توانای بڕی سه‌د و چل هه‌زار تا دوو سه‌د و ده هه‌زار تۆن گازی زیانبه‌خشی وه‌ك دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن هه‌ڵده‌مژێت و ساڵانه له هه‌وای هه‌ولێردا كه‌م ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتیانی ده‌بێت.
به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رده‌ست ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، له هه‌ولێری پایته‌خت، بیست و شه‌ش پاركی گه‌وره و دوو سه‌د و چوار باخچه‌ی بچووك و دووسه‌د و نۆ دارستان و سه‌د و شه‌ست و سێ دوورگه‌ی ناوه‌ندی چێندراو به سه‌وزایی هه‌نه.

