رۆژنامەی ھەولێر

مەسرور بارزانی نیگەرانی خۆی لە ڕووداوی تەقەكردنەكەی واشنتن دەردەبڕێت

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان نیگەرانی خۆی لە ڕووداوی تەقەكردنەكەی شەوی رابردووی واشنتن لە وڵاتی ئەمریكا دەربڕی و جەختی كردەوە كە ” توندوتیژی هیچ شوێنێکی لە ژیانی گشتیدا نییە”.

مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) رایگەیاند: من زۆر نیگەرانم لە رووداوی تەقەکردنەکەی ئاهەنگی ژەمی ئێوارەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی لە واشنتن.

مەسرور بارزانی لە هەمانكاتدا راشیگەیاند: دڵخۆشم کە سەرۆک ترەمپ، خانمی یەکەم، جێگری سەرۆک، ئەندامانی کابینەکە، رۆژنامەنووسان و میوانەکان سەلامەتن و هیچ زیانێکیان پێ نەگەیشتووە.

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پۆستەكەدا هەروەها جەختی كردەوە كە ” توندوتیژی هیچ شوێنێکی لە ژیانی گشتیدا نییە”.