به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مرۆ ئێواره‌ی شاری كه‌ركووك كه بارهه‌ڵگرێك خۆی كیشا به چه‌ندین ئۆتۆمبێل و له ئه‌نجامدا چه‌ندین كه‌س بریندار بوون و گیانیان له ده‌ستدا، دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوكرده‌وه و هاوخه‌می خۆی بۆ قوربانیانی ڕووداوه‌كه ده‌ربڕی.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه..
بەداخەوە سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری کەرکوک و لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ، بەهۆی پێکدادانی بارهەڵگرێک بەکۆمەڵێک تۆتۆمبێلی دیکە، چەند هاووڵاتییەک شەهید و بریندار بوون.
وێڕای گەیاندنی پەیامی هاوخەمیمان بۆ قوربانیانی ئەو ڕووداوە، لەگەڵ بەڕێز وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قسەم کرد‌و بەسوپاسەوە ئامادەییان دەربڕی بۆ هەر هاوکارییەک بۆ قوربانییانی ڕووداوه‌كه و برینداران.
هەروەها تیمێکی نووسینگەمان ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد بۆ بەهاناوەچون و گەیاندنی هاوکاری بۆ بریندارەکان.
لەهەمان کاتدا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوک قسەم کرد‌و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکمان دەربڕیووه بۆیان

