رۆژنامەی ھەولێر

نزیکەی 5.5 ملیۆن هاووڵاتی له‌ ” پڕۆژەی ڕووناکی” کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین کراوە لە پڕۆژەی ڕووناکی

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ نزیکەی 5.5 ملیۆن هاووڵاتی، کە دەکاتە زیاتر لە 85%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی.

لەچوارچێوەی ئەم هەنگاوەش تەواوی شارەکانی زاخۆ، سۆران، ڕاپەڕین، پیرمام، ئاکرێ، سیمێل و کۆیە کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین دەکرێت لەڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی.

هەموو هاوبەشانی ماڵان کە دەبنە بەشێک لە پڕۆژەی ڕووناکی لەو ناوچانە لە داشکاندن بەڕێژەی 50٪، 25٪ و 15٪ لەسەر پسوولەی کارەبا بۆ سێ مانگی یەکەم وەک بەشێک لە قۆناغی ڕاگوزەری بۆ نرخە نوێیەکانی کارەبا سوودمەنددەبن.