شیڤان شێرزاد
نووسەر و ڕووناکبیری کورد “د. محەمەد خدر مەولود” دوای ساڵانێک لە کارکردن بۆ کۆکردنەوەی مێژووی قۆناغەکانی ژیان و هونەر و داهێنان و نەریتە کۆمەڵایەتیەکانی کوردانی ئێزیدی کۆتایی هێنان بە ئینسکلۆپیدیایەک لە بارەی ژیان و قۆناغه جیاوارەکانی مێژووی کوردانی ئێزدی و بڕیاریشە بۆیەکەمجار لە مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی و لە یادی 128 ساڵەی جەژنی ڕۆژنامەگەری کوردی، سبەی ٢٢ـی نیسانی ٢٠٢٦ لە بنکەی ڕۆشنبیری لالش لە شاری دهۆک بە ڕێورەسمێک بە واژووی نووسەری کتێبەکە پێشکەش بە ئامادەبووان بکرێت.
“د.محەمەد خدر مەولود” سەبارەت بە بەرهەمە نوێیەکەی و ڕێکخستنی ئەو مەڕاسیمە بۆ واژووکردن و ناساندنی پەرتووکەکەی لە شاری دهۆک بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: بەختەوەرم ئەمساڵ، لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی نەتەوەکەم بەم شاکارەی بواری ڕۆژنامەنووسی ئینسکلۆپیدیای ڕۆژنامەگەری ئێزدی – سەرهەڵدان و پێشەنگی و بەخشش 1993 – 2025، لە یادی 128 ساڵەی لە دایکبوونی ڕۆژنامەی کوردستان – قاهیرە 1898 لە بنکەی رۆشنبیری لالش لە دهۆک دەکەینەوە.
ئەم شاکارە لە بڵاوکراوەی بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی لالش دهۆکە و لە چوارچێوەی چالاکییەکانی یادی ڕۆژنامەگەری کوردی دا بە ئامادەبوونی نووسەر و ڕۆشنبیر و هونەرمەندانی ئەو شارە بە واژووی خۆم پێشکەشی ئامادەبووانی دەکەم.

