نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان لە میونشن کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ هەینی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە میانەی بەشداریكردنی لە 58 مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا لە گەل  وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان كۆبووەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە یەكەم كۆبوونەوەی دا لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ پۆل گالاگەر وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان كۆبووەوە.

ئەمڕۆ هەینی 58 مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد.

لە كۆنفرانسەكەدا بە شێوەیەكی گشتی 35 سەرۆكی وەڵاتان لە گەڵ 100 وەزیری وەڵاتانی زلهێز و چەندان كەسایەتی باڵای سیاسی و ئەمنی بەشدار دەبن.

جێی باسە ئەمڕۆ هەینی 18/2/2022 دەستی پێكردووە و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت

ھەواڵی زیاتر