عەبدولقەهار هەولێری
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی، د. دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵۆێزی بەلجیکا لە یەکێتی ئەوروپا بەرێز پیێر جیلۆن کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکە بە وردی باس لە بارودۆخی سیاسیی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کران و تێروانینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خرانە روو. دواتر جیلۆن باڵۆێزی PSCی بەلجیکایە لە یەکێتی ئەوروپا.
باڵۆێزەکانی لیژنەی سیاسیی و ئاسایش (PSC) دیپلۆماتکاری باڵای وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپان کە بنکەکەیان لە برۆکسل، سەرپەرشتی سیاسەتی هاوبەشی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا و سیاسەتی هاوبەشی ئاسایش و بەرگری (CSDP) دەکەن. هەفتانە دووجار بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکان و پێشکەشکردنی ئاراستەی ستراتیژی و ڕێنماییکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازی و مەدەنییەکانی یەکێتی ئەوروپا کۆدەبنەوە.
PSC چاودێری بارودۆخە نێودەوڵەتییەکان دەکەن، سیاسەتەکان لە وەڵامی قەیرانەکاندا دیاری دەکات و کۆنترۆڵی سیاسیی و ئاراستەی ستراتیژی ئۆپەراسیۆنەکانی یەکێتی ئەوروپا دەکەن.

