شیڤان شێرزاد – هەولێر
بڕیارە سێیەمین خوولی فێستیڤاڵی دۆسلدۆرف بۆ فیلمی کوردی لە ڕۆژانی ١٧ و ١٨ و ١٩ -٢٠٢٦ بەڕێوەبچێت.
ڕەوەند جەواد بەرپرسی ڕاگەیاندنی فێستیڤاڵەکە بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: ڕۆژی ١٧ نیسانی ٢٠٢٦ کاتژمێر هەشت بە کاتی ئەوروپا بە فیلمی “هەڤاڵ براکۆ”،کە بەرهەمی کۆمینا فیلمی ڕۆژئاواییە و لە دەرهێنانی “نۆمان یاگید”ـە دەست بە کارەکانمان دەکەین، کە ئەمساڵ بە هۆکاری زۆری دەرهێنەران لە هەرچوار پارچەی کوردستان فیلمەکانیان نارد بۆمان، تیمی هەڵبژاردراوی فێستیڤاڵ تەنیا ٢٩ فیلم هەڵبژارد، کە بریتیا لە سێ فیلم درێژ و نۆ بەڵگەفیلم و حەڤدە کورتە فیلم بۆ کێبڕکێی خەڵاتەکان، ئەوەی جێگای دڵخۆشیە، هەموو ساڵێك ژنانیش پێشەنگن لە فێستیڤاڵەکە و
نۆ دەرهێنەر لە چوار پارچەی کوردستان بەشداردەبن لەگەڵمان گوتیشی: بەپێی پڕۆگرام ڤێستیڤاڵ فیلمی کوردی دۆسلدۆرف هەڵبژێردراون ژنانن لە هەر چوار پارچەی کوردستانن، هاوکات لەگەڵ سیمینارێكمان دەبێت،لەسەر فێستیڤاڵە کوردی سینەمای کوردی بۆسینەماکار و چالاکوان “ لیزا چالان” دەرهێنەر و چالاکوانێکی کوردە لە باکوری کوردستانی و تورکیا، سەبارەت بە خەڵاتەکانی فێستیڤاڵ لە سەر ئاستی چوار پارچە کوردستان خەڵات دابەشدەکرێت. خەڵاتەکان تەنیا بۆ کورتە فیلمەکانە و ئەو بەڵگە فیلمانە، کە لە پێشبڕکێن خەڵات دەکرێن و هەر خەڵاتێکیش گوزارشت لە پارچەیەکی کوردستانە وەک خەڵاتی دەرهێنەری کورد یەڵماز گۆنای وخەڵاتی ژینا ئەمینی و وەک شۆرشی ژن ژیان ئازادی و خەڵاتی شۆرشگێڕ سینەماکار خەلیل داغ و خەڵاتی مافی مرۆڤ و خەڵاتی گەنجی بەهرەمەند و بەناو چوار پارچەی کوردستان
هێرشەکانی ئەم دواییانەی ڕۆژئاواکوردستان هاوکات چوار کەسمان وەک ژووری لێژنە داوەران دانەوە هە یەک لە شانۆکار فرمێسک مستەفا وەک باشورکوردستان لە ئەڵمانیا، سینەماکار شەهرام عەلیدی لە ڕۆژهەڵات کوردستان لە پاریس دەژی سینەماکار مەتین ئەور وەک سەرۆکی ژووری لە فیستیڤاڵ و لە باکوری کوردستان ئامەد لەگەڵماندایە،لەگەڵ ئەندامێکی کۆمینا فیلم ڕۆژئاڤا محێدین ئەرسەلانهاوکات هێڤی چنار لە ئەڵمانیا بەشدار دەبێت.
جارێکی تر پێشانیاندا،کە یەکێتیی کوردان و تێکۆشانی هاوبەش چەندە گرنگە.
سێیەم فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسلدۆرف ٢٠٢٦ جارێکیتر لەسەر ئەم بنەماییە دروست بوو، دەنگ و دیدگاکان و چیرۆکە کوردییەکان کۆدەکاتەوە، سنورەکان دەبڕێت لە ئاست نێودەوڵەتی نیشانیان دەدات و یارمەتی دروستکردنی هۆشیارییەکی هاوبەش و پەیوەندییەکان دەدات، کە سنوورەکان دەبڕن.
فۆکسی ئەمساڵی ڤێستیڤاڵ یەکێتی و بەرخودان، هاوکات بۆ بەهێزکردنی یەکێتیی کوردان و تێکۆشانی هاوبەش.سینەما لێرەدا دەبێتە شوێنێك کە ئەم یەکێتییە بە تەنها نیشان نەدرێت، بەڵکو پەیامی گەورەتر هەیە ئەمرۆ بە هاوبەش کار لە سەر کولتوور و هونەری سینەما بکرێت.فێستڤاڵهكه شێوازی سینەمای نەتەوەیی وهرگرتووه، چونکە فیلمەکان لە هەرچوارپارچەی کوردستان له فێستیڤاڵ بهشدارن،هاوکات خەڵاتەکانی
ڤێستیڤاڵ خەڵاتەکانی ئهم فێستڤاڵه بۆ
پشتگیری کردنە بۆ ئەو فیلمسازانە تا فیلمی نوێ بەرهەم بهێنن بۆیه خەڵاتەکانی فێستیڤاڵ بە ناوی یەکەم و دووەم و سێیەم نیە، جێگای خۆشحاڵیە فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسلدۆرف هەمیشە بیر لە لەوە دەکاتەوە فیلمەکان بە نێونەتەوەی بکات، جێگای خۆشی لە ناو دەرهێنەران کورد و بینەرانی فیلمە کوردییەکان کردۆتەوە بە تایبەت لە جێگاێکی وەک شاری دۆسلدۆرف، کە ناوەندی گرینگی وڵاتی ئەڵمانیاییە.

