رۆژنامەی ھەولێر

مامۆستا محـــەمەد جەمیل: ئــــه‌و كـــه‌سانه‌ی ده‌بنه‌ هاكــــــــــه‌ر كه‌سانی بێ ئیش و ده‌ستبه‌تاڵن

حەسەن حەمەد ئاندێکی – هەولێر

بەمەبەستی زیاتر ئاشنابوون بەچەمکی (هاک، هاککەروخۆپارێزی لەهاککردن) دیمانەیەکمان لەگەڵ (محەمەد جەمیل سادق) ئەنجام دا. لە دیمانەكەی “هەولێر”ـدا ئەوەی خستەڕوو:” هاكکه‌ره‌كان ناتوانن به‌هیچ جۆرێك بێنه‌ ناو كۆمپیوته‌ره‌كت ئه‌گه‌ر له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا فایلی (Patch) خۆهه‌ڵواس یا ترۆجان (Trojan) لە كۆمپیوتەرەكەتدا نه‌بێت”.

چەمکی هاککردن چیە، لە چیەوە هاتووە؟
چەمکی هاککردن، هاکەر، دزەکردن (Hacker، Hacking)، لە جیهانی کۆمپیوتەروئینتەرنێت بریتییە لە هەوڵێکی تەکنەلۆژی لەلایەن کەسێکەوە ئەنجام دەدرێت بۆ دەستکاریکردن و کۆنترۆڵکردن و تێکدانی کاری سروشتیی سیستەم یا ئامێرەکان، هاکەر بەرپرسە لە کرداری هاککردن، وشەی هاککردن زیاتر بۆ دزەکردنە نێو ماڵپەڕ و سیستەمەکان بەکاردێت، سەرەتای هاککردن دەگەڕێتەوە بۆ شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، کاتێک ئەندازیارانی پەیمانگەی ماساچوستس بۆ تەکنەلۆژیا (Massachusetts institute of Technology)، بۆ یەکەم جار بڕیاری فراوانکردنی مانای ‘هاک’یان دا، بەم شێوەیە کارکردن لەسەر ئەم چەمکە بەردەوام بوو، ئەندازیاران ئەم کارەیان بۆ تاقیکردنەوەی زانست و تەکنەلۆژیای بێزیان ئەنجام دەدا.
هاککەرەکان کێن و هۆكاری دروستبوونی كه‌سه‌ هاكه‌ره‌كان چیه‌؟
هاكه‌ره‌كان كه‌سانێكن سەركێشن لە زۆربەی جارەكاندا حەز بە دەركەوتن دەكەن، بەڵام بواری كارەكەیان هێندە ترسناكە كەم جار دەتوانن ئەو هیوایەتەیان بێتە دی چونكە بەناوبانگرتینیان ئەو كەسانەن كە ترسناكترین سەركێشی دەكەن، بەشێكی زۆریان ژیانیان لە تەنایی بەسەر دەبەن و كەسانێكن هەمیشە بەگۆشەگیری دەمێننەوە كەرەستەی بەردەستیان سادەیەو تەنها لە ڕێگای تێفكرینی خۆیانەوە ئەنجامەكان بەدەست دەهێنن و هەندێك جار بە ماوەیەكی لەسەر پرۆژەیەك كاردەكەن كە هیچ ئەنجامێكیشی نیە، بەڵام نائومێد نابن و بەردەوام دەبن
هاكەرەكان لە ئاستی باڵادا به‌گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه‌ هاكه‌ر كه‌سانی بێ ئیش و ده‌ستبه‌تاڵن هه‌ندێك جاریش خودی كه‌سه‌كه‌ و هه‌ندێك جاریش له‌ پێناو ناوبانگدا ئه‌م كاره‌ده‌كه‌ن یاخود بۆ كات بەسەربردن یاخود ئامانجێكی مادی یاخود وەك خزمەتكردنێك بە ئایدۆلۆژیایەكی دیاری كراوە یاخود تەنها بۆ تاقیكردنەوەی ئاستی پارێزگاری سیستەمێكی دیاری كراو كارەكە دەكەن.
جیاوازی لە نێوان (هاککەر، کراکەر، نوکەرە، سیلەر) و جۆره‌كانی هاكه‌رەکان كامانه‌ن چیە؟
هاكه‌ر: لە ئاستی باڵادا ئه‌و كه‌سانه‌ن له‌ ئه‌ندازه‌ی تۆڕە‌كاندا شاره‌زان و به‌ڕاده‌یه‌ك زانیاریان هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانیت سیسته‌مه‌ هه‌ره‌ به‌هێزه‌كانی دیواری پاراستن بشكێنن، ئه‌م كه‌سانه‌ كه‌سانێكی ئاكادیمین و له‌م بواره‌دا شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆیان هه‌یه‌، هه‌ندێك جار توانای كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی بواری پاراستن ده‌خه‌نه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، هاكه‌ر له‌وانه‌یه‌ ته‌نها كه‌سێك بێت به‌ڵام كاری چه‌ندین ساڵه‌ی گروپێك شیكار ده‌كات و كه‌لێنه‌كانی ئاشكرا ده‌كات ئه‌مه‌ش نموونه‌ی هاكه‌رێكی سه‌ركه‌وتووه‌ ئه‌گه‌رنا هه‌موو هاكه‌رێك ئه‌و توانایه‌ی نیە، لە خوار ئەم كەسانەوە كەسانێك هەن كە بەڕادەیەكی سەرەتایی بە بوارەكەوە خەریكن حەز بە كارەكە دەكەن بەڵام توانایان بەرز نیە لەم بارەدا كەسانێك دەبنە نێچیریان كە بەكارهێنەری سەرەتایی كۆمپیوتەرن و ناتوانن بە تەواوی خۆیان بپارێزن ئەمانەش ئەکرێن بە چەند بەشێکەوە.
وایت ھات (کڵاوسپیەکان)
کڵاوسپیەکان ئەو ھاکەرانە دەگرێتەوە کە بە مەبەستی خراپ کۆنترۆڵ و دەستکاری سیستەمەکان ناکەن بەڵکو خاوەن سیستەمەکە ئاگادار دەکەنەوە لەو ھەڵانەی ھەیەتی جگە لەوەش ھەوڵی پاراستنی سیستەمەکان دەدەن و زانیاری پاراستن بڵاو دەکەنەوە، (security information)،بە زمانی عەرەبی پێی دەڵێن (أمن معلومات) ھاکەری کڵاوسپی (وایت ھاک) توانای کاولکردنی سیستەمەکەشی ھەیە بەڵام ئەو کارە ناکەن وەک بڵێی بە ڕەوشتن (ھکر أخلاقی) وە ئەوان کاری نایاسایی ناکەن بەداخەوە ئەوانە لە ناو کورد ڕێژەیان زۆر کەمە!
ھاکەری گرێی ھات کڵاوسلڤەر (ڕەساسی)
ئەو ھاکەرانە ھەڵسوکەوتیان لە نێوان ھاکەری وایت ھاک و بلاک ھاتە، ئەوانە لە کاتی ھاک کردن ئەگەر بزانن کارەکەیان سوودی ھەیە بۆ خۆیان و بۆ ناوبانگیان ئەنجامی دەدەن بە چاک و خراپەوە و زۆربەی کات دزی دەکەن وەک دزینی ماستەر کارد لە ناو سایتەکان بەڵام ئەگەر شتێک سوودی نەبێت بۆیان خۆیان پێوە ماندوو ناکەن و دەستی لێ دەپارێزن و کاولی ناکەن، واتە لەسەر ھەوەس کار دەکەن زۆر کاتیش لە یاسا و پۆلیس دەترسن…
بلاک ھات ھاکەر (کڵاوڕەشەکان)
ئەو ھاکەرانە بەم جۆرە ترسناکەکە لە قەڵەم دەدرێن و بە ھیچ شێوەیەک حساب بۆ ھیچ ناکەن و ئەوەی بێتە پێشیان دەیفەوتێنن ئەوەی ناوی سۆز بێت نیانە و ھەرچی بۆیان بڕەخسێت کۆنترۆڵی دەکەن و کاولی دەکەن بە چاک و خراپەوە وەک ھاکی ماڵپەڕ و سێرڤەر – نێتوڕک – ئیمەیل و ئەکاونت – کۆمپیوتەر – زانیاریدزین، جگە لەوەش ئەو جۆرەی ھاکەر زۆر زیرەکانە فێڵ لە یاسا دەکەن و بە ھیچ شێوەیەک نادۆزرێنەوە چونکە ئەگەر نەزانێت کاری ئاسایش چیە بۆ دۆزینەوەی خەڵک ئەو کارە ناکات! تەنانەت پۆلیس و ئاسایشی وڵاتیش ھیچ دەسەڵاتێکیان نیە بەرامبەر ئەو ھاکەرانە! ئەو ھاکەرانە زۆربەی کات بوتنێت بەکار دێنن بۆ کۆنترۆڵکردنی زۆرترین قوربانی (تووشبوو) و، زۆربەی کات خەڵک تووشی کێشە دەکەن.
سەرشێتەکان (suicide hackers)
ئەوانە زیرەکترین ھاکەرەکانن بەڵام ھەمیشە ئەو زانستەیان بۆ کاری خراپ بەکار دێنن و ھیچ سوودێکیان نیە بۆ کۆمەڵگا وە ھیچ حسابێک بۆ ئاسایش و پۆلیس و دەوڵەت و یاسا ناکەن و یاسا کەمترین شتە لای ئەوان، ھەمیشە مایەی زەرەرن بۆ بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت.

كراكه‌ر: كه‌سێكه‌ دوور له‌ هێڵی ئینته‌رنێت كارده‌كات و هه‌ڵده‌ستێت به‌ دزینی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك كار ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی پێی ده‌وترێت كراكه‌ر كه‌سێكی شاره‌زایه‌ له‌ زمانی به‌رنامه‌كانداو خۆی پرۆگرام داڕێژێكی بلیمه‌ته‌، ئه‌م كراكه‌ره‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ ناسینه‌وه‌ی ئه‌و كۆدانه‌ی كه‌ بۆ كاتپێوی به‌رنامه‌ كاتیه‌كه‌‌ دانراوه‌و له‌ناوی ده‌بات هه‌ندێك جار له‌ شێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی بچوكیشدا ئه‌م خزمه‌ت گوزاریه‌ دابین ده‌كات كاری ئه‌م به‌رنامه‌ بچوكه‌ش ته‌نها چالاككردنی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراوه‌، ئەم كەسانە خۆبەخشن هەندێكیان دژی داگیركاری كۆمپانیا گەورەكان ئەم كارە دەكەن و ئازادی بۆ بەكارهێنەری سیستەمەكان و سۆفتوێرەكان دابین دەكەن بێ بەرانبەر سۆفتوێرە هەرە گران بەهاكانیش كراك دەكەن.
نوكه‌ر: به‌كه‌سێكی به‌دناو ناوبانگی ده‌كردوه‌، كاری ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ ته‌نها دروستكردنی فایلی زیانبه‌خشه‌و ده‌بێته‌ هۆی سڕینه‌وه‌ی داتاو تێكدانی كاری هاردوێره‌كان، ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ لە ئاستی كۆمەڵایەتیدا كەسانێكی تەندروست نین و لە ولاتە پێشكەوتوەكاندا زۆرترین جار تووشی لێپرسینه‌وه‌ ده‌بن و به‌ هۆی كاره‌ نه‌شیاوه‌كه‌یانه‌وه‌، دەخرینە بەر چاكسازی كۆمەلایەتی هەتا ئاسایی ببنەوە.
سیله‌ر: كه‌سێكه‌ ته‌نها ئامانج و ئاواتی دزینی ژماره‌و حسابه‌ بانكیه‌كانە، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌ نهێنیانه‌ له‌ كۆمپیوته‌ری نێچیرێكدا به‌كارده‌هێنرێت كه‌سی سیله‌ر كاتێك به‌ڕێگایه‌ك هه‌ڵده‌ستێت به‌دزینی ئه‌و ژماره‌ نهێنیه‌، ڕێگاكانی دزینی ئەم زانیاریانە پشت بەستنە بە دروستكردنی كراك و (patch) و هەندێك جاریش بەرنامەی فری و بلاوكردنەوەی بەتۆڕی ئینتەرنێتدا.
هاکەرەکان لە چەند بواردا هاک دەکەن؟
هاککەرەکان لە سێ بواردا هاکیان ئەنجامداوە (پۆلین دەکرێن لە سێ بەش):
بواری سه‌ربازی (هێرش و پارێزگاری):
له‌م بواره‌دا ته‌نانه‌ت وڵاته‌ زۆر پاشكه‌وتووه‌كانیش باڵاده‌ستن و به‌ سه‌دان كه‌سی پسپۆڕ و شاره‌زایان به‌رهه‌م هێناوه‌ ئه‌م كاره‌ زیاتر له‌ كاتی جه‌نگی سارددا بایه‌خی هه‌یه ‌و كاریگه‌ریه‌كی ئێجگار گه‌و‌ره‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ دروست ده‌كات له‌ زۆربه‌ی جاره‌كاندا ئه‌م كاره‌ نهێنی ده‌مێنێته‌وه‌ و ئاشكرا نابێت، واتە كارەكە بە شێوەیەكی فەرمی وڵاتێك پشتگیری دەكات بەڵام هەرگیز ڕێ نادرێت ڕێژە و ناوی كەسەكان كە لەم دامەزراوەیەدا كار دەكەن بزانرێت.
ئابووری و بازرگانی كۆمپانیاكان:
ئه‌مه‌ش پاش دروستبوونی به‌سه‌دان كۆمپانیای وه‌به‌رهێنه‌ر سه‌ری هه‌ڵداوه‌ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی نهێنی كاری كۆمپانیایه‌كی تر ده‌دات تا له‌ بواری وه‌به‌رهێناندا پێش یه‌كتر بكه‌ون ئه‌وه‌ش شتێكی دیاری ئه‌م سه‌رده‌مه‌ نوێیه‌ كه‌ به‌ته‌واوی د‌رك پێكراوه‌، زۆریه‌ك له‌و كۆمپانیایانه‌ی‌ ئێستا ناوبانگیكی جیهانیان هه‌یه‌ له‌ ڕۆژێكدا نزیكه‌ی په‌نجا جار تووشی هێرش ده‌بنه‌وه‌ به‌ڵام به‌ هۆی به‌هێزی دیواری ئاگرینی ئه‌م تۆڕە ناوخۆییه‌كانیانه‌وه‌ پارێزگاری له‌ خۆیان ده‌كه‌ن و ناتوانرێت به‌ ئاسانی ئه‌و به‌ربه‌سته‌ تێك بشكێنرێت.
هاككردنی تاكه‌كه‌سی:
ئه‌م جۆره‌ بڵاوترین جۆری هاككردنه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ره‌تایانه‌ له‌ بواری هاككردندا په‌نا بۆ ئه‌م جۆره‌ هاككردنە ده‌به‌ن و بڵاوترین جۆری هاككردنه‌، زیاتر ئه‌م جۆره‌ هاككردنه‌ له‌ نێوان هاوڕێیان و هه‌ندێك جار له‌ نێوان دوو كه‌سدا ڕوده‌دات كه‌ زۆر دوورن له‌یه‌كه‌وه‌ به‌ڵام به‌هۆی گفتوگۆكردن له‌ نێوانیاندا و وه‌رگرتنی زانیاری له‌یه‌ك تر یه‌كێكیان ده‌بێته‌ نێچیری ئه‌وی تریان و ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌یدا به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م قۆناغه‌دا بێت هه‌میشه‌ هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردنی توانای خۆی ده‌دات تا بتوانێت له‌ دوو جۆره‌كه‌ی تر خۆی نزیك بكاته‌وه
‌ ئه‌و ئامرازانه‌ چین كه‌ هاكکه‌ره‌كان پشتی پێده‌به‌ستن بۆ هاككردن؟
هاكکه‌ره‌كان ناتوانن به‌هیچ جۆرێك بێنه‌ ناو كۆمپیوته‌ره‌كت ئه‌گه‌ر له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا فایلی (Patch) خۆهه‌ڵواس یا ترۆجان (Trojan) لە كۆمپیوتەرەكەتدا نه‌بێت، چونكه‌ ئه‌م فایلانه‌ تاكه‌ ڕێگای هاتنه‌ ژووره‌وه‌یانه‌ بێگومان پاش كردنەوەی پۆرتی مەبەست لە سیستەمەكەتدا، له‌ ڕێگای ئه‌م فایلانه ‌و به‌ بوونی یه‌كێك له‌ به‌رنامه‌كانی بواری هاكینگ كه‌ ئه‌م فایلانه‌ ده‌وری سیرڤه‌رێك ده‌بینێت بۆیان په‌یوه‌ست ده‌بن به‌ كۆمپیوته‌ری تووشبوه‌وه له‌سه‌ره‌تادا ته‌نها كه‌سیك كه‌ دروستكه‌ری فایله‌كه‌یه‌ ده‌توانێت په‌یوه‌ست بێت به‌م سیڤه‌ره‌وه‌ به‌ڵام دواتر ده‌توانێت ته‌واوی ده‌رگاكانی هاتنه‌ ژووره‌وه‌ واڵا بكات، ئه‌مه‌ش ترسناكیه‌كه‌ی چه‌ندین به‌رامبه‌ر زیاتر ده‌كات چونكه‌ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به‌ئاسانی ده‌توانێت بێته‌ كۆمپیوته‌ری تووشبوه‌وه‌‌ كاری ئه‌م فایلانه‌ ئاشكراكردنی ئایپی كۆمپیوته‌ره‌كه‌یه ‌و ڕە‌وانه‌كردنیه‌تی بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ری فایله‌كه‌ و كردنه‌وه‌ی پۆرته‌كانە وه، به ‌كرانه‌وه‌ی پۆرته‌كان هه‌لی هاككردنی كۆمپیوته‌ر بۆ (99%) به‌رز ده‌بێته‌وه‌ چونكه‌ ڕێڕەو‌ی چونه‌ ژووره‌وه‌ به‌ئاسانی ده‌كرێته‌وه‌ بۆ هاكه‌ره‌كان.
هاكه‌ره‌كان ته‌نها به‌ بونی ئینته‌رنێت ده‌توانن په‌یوه‌ست ببن به‌ كۆمپیوته‌ره‌ واته‌ كاتێك ئینته‌رنێت نه‌به‌سرابێت یاخود بەتۆڕێكی شێوە ئینتەرنێتیەوە پەیوەست نەبێت كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ئه‌وا به‌هیچ جۆرێك له‌ ژێر هه‌ڕە‌شه‌ی هاككردندا نابێت و هه‌رگیز هاك ناكرێت.
ئه‌و فایلانه‌ی بۆ مه‌به‌ست سیخوڕی به‌رهه‌م ده‌هێنرێن ئه‌وه‌نده‌ قه‌باره‌یان بچووكه‌ كه‌ به‌ئه‌سته‌م هه‌ستی پێ ده‌كرێت، هه‌ندێك جار له ‌كاتی كردنه‌وه‌ی سایتێكدا به‌هۆی فایلی كوكیزه‌وه‌ خۆیان له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا جێگیر ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌گشتی به‌هۆی گه‌ڕان له‌ ئینته‌رنێتداو داگرتنی هه‌ڕە‌مه‌كی فایله‌وه‌ به‌ تایبه‌تی به‌رنامه‌ فریه‌كان زیاتر ئه‌م فایلانه‌ جێگای خۆیان له‌ كۆمپیوته‌ردا ده‌گرن.

بۆ خۆپاراستن لە هاککران بە گشتی چی بکرێت؟
هەمیشە کەسانی ئاستنزم پەیدا بوون دەست ناپارێزن و هەوڵی هاکكکردنی خەڵکی دەدەن، ئەو كەسەی تۆڕی ئینتەرنێت بەکار دەهێنیت هەرگیز ناتوانێت بڵێت سەداسەد پارێزراوم و بەردەوام ڕووبەڕووی هاككردن دەبێتەوە، باسی چەند خاڵێک دەکەین، وەکوخۆی جێ بەجێ بكرێت، دەتوانیت بڵێیت ٩٩٪ پارێزراوم. خۆ پاراستن لە چارەسەر باشترە.
١.نەکردنەوەی هیچ لینكێکی گوماناوی لە لایەن کەسێکەوە بۆمان دێت جا ئەو کەسە گرنگ نیە ناسراو بێت یان نا چونکە لەوانەیە ئەو کەسەی لینکەکەت بۆ ئەنێرێت کەسێكی نزیکی تۆ بێت وەك برا و خوشک و هاوڕێ و هەندێ کەسی تر ئەویش هاك کرابێت و ئەکاونتەکەی لەلایەن کەسێکی ترەوە بەکار بێت کە خۆی ئاگادار نەبێت.
٢.نەکردنەوەی فەیسبووک لەو شوێنانەی کە بەکار دێن بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێت بە پارە چونکە ئەمانیش کەسی هاککەر ئەتوانێت سێرڤەر یا کیلۆگەر یا هەر شتێكی تر دابنێت بۆ سیخوڕی و تۆ ئاگادار نەبیت.
٣.دانانی کۆد و سپەیس و کەپیتەڵ لە كۆتایی پاسۆردی فەیسبووکەکانماندا چونکەلە هەندێ رێگاکانی هاكکردندا دەرناکەوێت.
٤.دانانی ئیمەیڵێك بۆ فەیسبووکەکانمان کە پاسۆردی بزانین بۆ ئەوەی لەکاتی بوونی هەر کێشەیەکدا لە ڕێگای ئەو ئیمێڵەوە فەیسبووکەکانمان بگەڕێنینەوە.
٥.دانانی ژمارەی موبایل بۆ فەیسبووکەکانمان بۆ ئەوەی لەکاتی گۆرینی پاسۆردەکانمان لە رێگەی موبایلەکەنمانەوە ئاگادارمان بکات.
٦.دانانی ئەنتی ڤایرۆسێكی باش ئەگەر بتوانین ئۆریجنەڵ (ئەسڵی) بێت لە رێگەی پارەوە دەکڕدرێت بۆ ساڵێکە بۆ سڕینەوەی ڤایرۆس و فایلی زیانۆک.
٧.هەوڵدان بۆ فێربوونی ئەو بەرنامانەی کە بۆ کەشف کردنی سێرڤەر و رەسمی دەمجکراو بۆ ئەوەی دڵنیا بین لە پاکی ئەو بەرنامانەی بەکاریان ئەهێنین.
٨.هەمیشە دیواری ئاگرین کراوە بێت کە ویندۆس ڤێریوەڵ بۆ نەکردنەوەی پۆرت و نەگەرانەوەی تەبلیخ بۆ کەسی هاکكەر
٩.بەکارهێنانی هەموو بەشەکانی پاراستنی زانیاری فەیسبووکەکانمان لە ماڵپەڕی فەیسبووک خۆیدا تێیدایە.

ئەمەش بەشەکانە:

Login notifications یانی وریا کردنەوەی چونە ژوورەوە
Login Approvals رازی بوونی چونە ژوورەوە کە ئەمیش لە رێگەی وریای کردنەوەی
ئامێری مووبایلەکانمان ئەبێت کە کۆد ئەنێرێت بۆ ژمارە مووبایلەکانمان
Code Generator ئەمیش یانی پێك هێنەری کۆد
App Passwords بەرنامەی وشەی نهێنی
ئەمیش لەرێگەی دانانی ٥ وشەی نهێنی ئەبێت بۆ هێنانەوەی فەیسبووکەکەت لەرێگەی Security
Trusted Contacts متمانەی پەیوەندی کردن
ئەمەش هەڵدەسێت بە هەلبژاردنی ٥ هاوڕێت و دانانیان بۆ کاتێک پێویستت بوو بۆ ئەوەی کۆدیان بۆ بنێرێت و ئەمیش هەر بۆگەرانەوەی فەیسبووکەکەتە لەرێگەی ئەو پێنج هاوڕێیەتەوە
Trusted Browsers ویب گەری متمانە پێکراو یان براو سەری متمانە پێکراو
Where You’re Logged In ئەو شوێنانەی کە تۆ فەیسبووکەکەت تیدا کردۆتەوە جا بڕاوسەر بیت یاخود مۆبایل

چۆن بزانین هاککراوین؟
بۆ زانینی ئه‌وه‌ی ئامێره‌كه‌ت یا ئه‌كاونته‌كانت هاککراون، سه‌رنجی ئه‌م نیشانانه‌ بده‌:
خێرا لە‌كارکەوتنی پاتری، گه‌رمبوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، ده‌ركه‌وتنی ئه‌پی نه‌ناسراو، به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی داتا و، ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ هه‌وڵی چوونەژوورەوە بۆ ئه‌كاونته‌كانت ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه‌ت بینی، خێرا وشه‌ی تێپه‌ڕ بگۆڕه‌ و به‌رنامه‌ی دژه‌ڤایرۆس به‌كاربهێنه.

نیشانه‌ دیاره‌كانی هاککردن چین؟
1. خێرایی کەمبوونەوەی پاتری: پاتری مۆبایلەکەت زۆر بەخێرایی بەتاڵ دەبێتەوە
2. گەرمبوونی زیاد لە پێویست: ئامێرەکە بەبێ هۆکار گەرم دەبێت
3. دەردەکەوتنی ئەپی نەناسراو: بوونی ئەپێک کە خۆت دات نەبەزاندووە.
4. بەرزبوونەوەی بەکارهێنانی داتا: داتای ئینتەرنێت زیاتر بەکاردێت.
5. تێپەڕەوشەکان کارناکەن: ناتوانیت بچیتە ژوورەوە بۆ هەژمارەکانت.

هەنگاوەکان بۆ دڵنیایی و چارەسەر چییە؟
1. پشکنینی ئاسایش (Security Check): بەکارهێنانی ئەنتی ڤایرۆس (Antivirus) بۆ سکانکردنی ئامێرەکە.
2. گۆڕینی وشەی تێپەڕ: گۆڕینی هەموو پاسۆردەکانی ئیمەیڵ و سۆشیاڵ میدیا.
3. چوونە دەرەوە لە هەموو شوێنەکان: لە ڕێگەی سێتینگی ئیمەیڵ/فەیسبووک، هەموو ئامێرەکان دەربکە (Sign out from all devices).
4. چاودێریکردنی ئیمەیڵ: ئاگاداری ئیمەیڵی سەیر و نەناسراو بە.
ئەگەر هەستت بەم گۆڕانکاریانە کرد، ئەوا ئەگەری زۆرە ئامێرەکەت یان هەژمارەکەت هاک کرابێت.

رێگاکانی رێگریکردنی لە هاکک و چارەسەرکردنیان لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا چییە؟
چۆن فەیسبووکەکانمان دەپارێزین لە هاک
1. کاتێک ئێمە ئیمەیڵێک دروست دەکەین و پاشان فەیسبووکی لەسەر دادەنێین دەبێت ئیمەیڵ و فەیسبووکەکەمان یەک ناو بێت واتە ناوی خۆمان و باوکمان وەک ناوی سەر پاسپۆرت بێت بۆ ئەوەی ئەگەر دوایی تووشی کێشە بووین لە ڕێگەی ڕەسمگرتن و ناردنی پاسپۆرتەکەمانەوە بتوانین فەیسبووکەکەمان چاک بکەینەوە.

2. دەبێت هەمیشە ئاگاداری پاسۆردەکانمان بین و ئەم مەرجانەی تێدا بێت:
١/ نابیت پاسۆردەکەمان ناوی خۆمان یا موالیدی خۆمان یا ژمارەتەلەفۆنی خۆمان بێت.
٢/نابێت تەنها ڕەقەم بێت یاخود تەنها ناو بێت.
٣/ دەبێت پیتی تێدا بێت، پاشان سپەیسی تێدا بێت، پاشان پیتەکان بە کەپیتەڵ و سمۆڵ بێت، پاشان ژمارە؛ وەک ئەم نموونەیە: (BaTaNe2Nafare).
٤/ هه‌وڵ بده به‌رده‌وام و ماوه‌ماوه وشه‌ی نهێنی بگۆڕیت.
٥/ دڵنیاببه له‌وه‌ی له‌تۆڕی ئینته‌رنێت چویته‌ته‌ده‌ر دوای به‌كارهێنان واتە هیچ کات کۆمپوتەرەکەت بە ئینتەرنێتەوەجێ مەهێڵە.
3. دەبێت پاسۆردی ئیمەیڵەکانمان لە بیر نەچێت و لە شوێنێکدا بینوسین بۆ ئەوەی هەر مانگی جارێک بیکەینەوە هەتا کۆمپانیایی یاهوو یاخود گۆۆگڵ یاخود مایکرۆسۆفت ئیمەیڵەکانمان دانەخات چونکە دوایی تووشی کێشەمان دەکات. ئەگەر فەیسبووکەکەمان لە کار بکەوێت
دەبێت ئەو ئیمەیڵانەی کە دێن بۆ ئیمێڵەکانمانلە لایەن فەیسبووکەوە ڕایان بگرین هەتا ئیمێلەکانمان قورس نەبێت چونکەگەر قورس بیت ونەیکەیتەوە کۆمپانیاکانی ئیمەیڵ هەڵدەستن بە داخستنی ئیمێڵەکەت.
4. دەبێت ژمارەی تەلەفۆنەکەمان پەیوەست بکەین بە فەیسبووکەکانمانەوە: لەبەر ئەم خاڵانە:
– ئەگەرهاتو پاسۆردەکەمان بیر چوویەوە دەتوانین لە ڕێگەی ڕەقەم تەلەفۆنەکەمانەوە وەریبگرینەوە.
– ئەگەر کەسێک هاکی کردین یاخود ئیمەیڵ و پاسۆردەکەی دزین بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت بچێتە ناو فەیسبووکەکەمانەوە هەتا ئەو کۆدە داخڵ نەکات کە بە نامەی SMS دێت بۆ مۆبایلەکەمان.
– کاتێک فەیسبووکەکەت لەکار دەکەوێت یاخود ڕیپۆرت دەکرێیت دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە چاکی بکەیتەوە.
– هیچ کات کەسی نەناسراو وەرمەگرە، یا خەڵکانی دەرەوەی وڵاتەکەت چونکە هاککەر کات و شوێنی و ناسین و نەناسینی بۆنیە دەست ناپارێزێت گرنگ بە مەرامی خۆی بگات، وه‌رنه‌گرتنی وێنه ‌و لینک له‌ ڕێی چاته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه كه ‌جێی متمانه‌ت نین، به ‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر درێژكراوه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه بوو: (love.exe)، (love.pif.jpg)، (MUP) و، (NtkDfe).
– هەمیشە با ئەکاونتەکە کاری ساختەکاری تێدا نەبێت وەک زیادکردنی لایک بە هاک یا هەر پرۆگرامێکی تر کە لایک و کۆمێنت زیاتر دەکات.
– لە بەشی تروست کۆنتاکتدا ناوی ٥ هاوڕێی متمانەپێکراوت دابنێ ئەگەرهاتو هاک کرایت بتوانیت لە ڕێگەی ئەو ٥ هاوڕێیەتەوە ئەکاونتەکەت وەربگریتەوە.
– کاتێک لە سەنتەری ئینتەرنێتەکانی دەرەوە کار دەکەیت دوای تەواو بوون دڵنیا بە لەوەی کە بەرنامەی (Deepfreeze)ی تێدایە بۆ ئەوەی کە (Restart) کرد ئیمەیڵ و پاسۆردەکەتی تێدا نەمابێت.
– هیچ کات پەییجە سێکسییەکان لایک مەکە و کۆمێنتیان بۆ مەنووسە، خۆت بەدوور بگرە لە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ترسناک و سێکسی، چونکە ئەمانە ڕێخۆشکەرن بۆ داخستنی فەیسبووکەکەت لە لایەن خودی کۆمپانیای فەیسبووکەوە.
– وا لە فەیسبووکەکەت بکە کە جگە لە خۆت کەسی تر نەتوانێت بابەتی تێدا بڵاو بکاتەوە واتە ئەگەر تاگیشیان کردی بەبێ ئاگاداری خۆت بابەتەکە بڵاو نەبێتەوە.

– هەمیشە هارد دیسکەکانی کۆمپیوتەرەکەت قفڵ بکە بۆ ئەوای ئەگەر هاککەرەکان هاتنە ناو کۆمپیوتەرەکانتانەوە نەتوانن فایلەکانتان بەرن، ئەگەر بمانەوێت بزانین کە ئەو ڕەقەم تەلەفۆنانەی کە لامانە چ فەیسبووکێکیان لەسەر دانراوە واتە ئەگەر گومانت لە هاوڕێیەکت هەبوو کە ئەکاونتێکی دانابێت بۆ سووکایەتیکردن و جنێودان تۆش ڕەقەمەکەیت لا بوو ئەوە بۆ پشتڕاستکردنەوە دەگەڕێین بە دوای ناوەکەیدا لە ڕێگەی ڕەقەمی تەلەفۆنەکە.
– سیخوڕ ناتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر ئامێری كۆمپیوته‌ردا بگرێت ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی نه‌بێت:
1. ده‌بێت كۆمپیوته‌ره‌كه هه‌ڵگری لینکی سیخوڕی بێت.
2. ده‌بێت سیخوڕ ژماره‌ی ئای پی ئه‌دره‌سی تایبه‌تیی ئه‌و كه‌سه‌ بزانێت.

ئامێره‌كه‌ت چۆن تووشی سیخوڕی و ڤایرۆس ده‌بێ؟
یه‌كه‌م:
كاتێك لینكی سیخوڕیت له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له‌ڕێگەی قسه‌كردنەوە، سیخوڕەکە وێنه‌یه‌ك یا لینکێکت بۆ بنێرێ كه هه‌ڵگری ترۆجان ‌بێ! ئه‌بێ بزانین كه سیخوڕ ئه‌توانێت ئه‌و وێنه‌یه یاخود ئه‌و لینکە یه وا لێ بكات كه ته‌نها به‌رنامه‌ی ئاشكراكردنی فایلی سیخوڕی و ڤایرۆس بتوانێ پێشانی بدات كه ئه‌و لینکە‌یه یاخود ئه‌و وێنه ‌یه هه‌ڵگری ڤایرۆسه!
دووه‌م:
كاتێك نامه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنیت پێ ‌ده‌گات و نازانیت سه‌رچاوه‌كه‌ی له كوێوه‌یه‌ و له‌لایه‌ن كێ وه هاتووه، هه‌ڵده‌سیت به دابه‌زاندنی لینکەكه‌ی ناوی، ئه‌كرێ ئه‌و لینکە‌یه لینکی سیخوڕی یا هه‌ڵگری ڤایرۆس بێت و وا له‌ئامێره‌كه‌ت بكا هه‌ر سیخوڕێ بتوانێ به‌ئاسانی بچێته ناوی!
سێیه‌م:
له‌ ڕێی دابه‌زاندنی به‌رنامه و لینک له سایتی گومان لێكراوه‌وه، یان له‌و سایتانه‌وه كه یاریده‌ده‌رن بۆ فێربوونی كاری سیخوڕی
چواره‌م:
له ڕێی چوونه ‌ناو سایتی گومانلێكراو، وه‌ك سایته جنسییه‌كان، كه ته‌نها به‌ كردنه‌وه‌ی سایته‌كه، لینکی سیخوڕی داده‌به‌زێته سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت به‌هۆی (QR) له‌باره‌یه‌وه نازانیت! خاوه‌نی ئه‌و سایتانه هه‌ڵئه‌سن به داونانه‌وه له لاپه‌ڕه‌ی سایته‌كانیان كه به‌تەنها سه‌ردانی لاپه‌ڕه‌كه لینک ڤایرۆساوییه‌كان داده‌به‌زن.

ئامۆژگاریەکان بۆ خۆپپارێزی و دوورکەوتنەوە لە هاکک چیە؟ ڕێوشوێنی سەرەکی بۆ پاراستن:
وشەی نهێنی بەهێز و بێهاوتا بەکار بهێنە: هەر هەژمارێک وشەی نهێنی تایبەت بەخۆی هەبێت، باشترین ڕێگە بۆ ڕێکخستنیان، بەکارهێنانی بەڕێوەبەری وشەی نهێنی (Password Manager) وشە نهێنییەکان با درێژ (لە کەمترین ١٦ پیت) و هەڕەمەکی بن (تێکەڵێک لە پیتی گەورە و بچووک، ژمارە و هێما).

چالاککردنی پشتڕاستکردنەوەی دوو فاکتەری (MFA)؛ ئەمە بەرگرییەکی زۆر بەهێزە.
تەنانەت ئەگەر وشەی نهێنیشت بدرزێت، هێرشبەر ناتوانێت بچێتە ناو هەژمارەکەت.
باشترین جۆری (MFA) بریتیە لە کلیلە ئەمنیەکان (security keys) و بەرنامەکانی پشتڕاستکردنەوە. (authenticator apps) هەوڵ بدە لەسەر هەموو هەژمارە گرنگەکان (بانک، ئیمەیڵ، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان) چالاکی بکەیت.
بەردەوام نوێکردنەوەی نەرمەکاڵا و ئامێرەکان: هەردەم سیستەمی کارپێکردن، وێبگەڕ، بەرنامەکان و بەتایبەتی ڕاوتری وایفای خۆت نوێ بکەرەوە. ئەم نوێکاریانە کون و لاوازیەکانی ئەمنی دادەپۆشن کە هێرشبەران بۆ دەستپێگەیشتن بە ئامێرەکانت بەکاری دەهێنن.

چۆن هۆشیار بین لە فێڵە ئەلیکترۆنیەکان؟
ئاگاداری فێڵی فیشینگ (Phishing) راوکردن بە، هەواڵێکی دڵخواز یان پەیامێک کە پێویستی بە کردنەوەی لینک یان هەڵگرتنی دۆکۆمێنتەکە هەیە. هەرگیز لەسەر لینکەکان مەکەرەوە یان دۆکۆمێنتەکی هاوپێچ مەکەرەوە. ئەگەر پەیامێک گوماناویت وەرگرت، راستەوخۆ بە بەکارهێنانی ژمارە یان ماڵپەڕی فەرمی کە دەیزانیت پەیوەندی بە کەسەکەوە بکە هێواشتر بە لەوەی کلیک بکەیت پەیامەکان بە خێرایی وەڵام مەدەرەوە؛ ناونیشانی نێرەر (email address) و لینکەکان بە هۆڤەرکردنی ماوس پشکنین بکە بۆ ئەوەی ببینیت لە ڕاستیدا بۆ کوێت دەبەن.
کۆدی (QR) پشتگوی مەکە، هەر کۆدێکی (QR) لە شوێنی گشتی یان لە پەیامێکی نەناسراوەوەیە مەیکەنەوە لەوانەیە ببات بۆ لینکی فیشینگ.