ئەمڕۆ چوارشەممە 08ـی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئێکس” رایگەیاند “ئومێدەوارم ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران بەردەوام بێت و رێخۆشکەر بێت بۆ سەقامگیری و ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا”.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیران:
ئومێدەوارم ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران بەردەوام بێت و رێخۆشکەر بێت بۆ سەقامگیری و ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا.
سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە هاوکارمان بوون لە پاراستنی هەرێمی کوردستان. هێرشەکانی سەر کوردستان ناڕەوا و بێ پاساو بوون. هیوادارم هەموو هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی سڤیل و پێشمەرگە و ژێرخان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان کۆتاییان پێ بێت.
هەرێمی کوردستان ئامادەیە پشتگیریی هەموو هەوڵێک بکات بۆ کەمکردنەوەی گرژی و گەیشتن بە ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.

