رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی لەبارەی ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران: هەمیشە ئاشتی باشترە لە شەڕ

سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و ڕایدەگەیەنێت، هیوادارین ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتایەک بۆ کۆتاییهاتنی یەکجارەکیی کێشەکانی ناوچەکە و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری.

ڕۆژی چوارشەممە، 8ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لەبارەی ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

هیوادارین ئەم ئاگربەستەی نێوان ئەمەریکا و ئیران ئاشتییەکی بەردەوام، و ئاسایش و بەختەوەری بۆ ناوچەکەمان بەدی بهێنێت و ببێتە دەستپێکێک بۆ کۆتاییهاتنی یەکجارەکیی ئەو کێشانەی کە لە ناوچەکەماندا هەیە.

بێگومان، هەمیشە ئاشتی باشترە لە شەڕ.