محمد لادێ – ههولێر
لە ساڵی ٢٠٢٦دا، سیستەمی “ناسنامەی بایۆمەتری” شوێنی هەموو جۆرە کارتێکی بانکی و ئەپڵیکەیشنێکی مۆبایلی گرتووەتەوە. ئێستا لە زۆرێک لە مارکێت و بازاڕە جیهانییەکاندا، کڕیاران تەنها بە وەستان لەبەردەم کامێرایەکی زیرەک و ناسینەوەی دەموچاویان، پڕۆسەی کڕینەکەیان تەواو دەکەن.
چیتر پێویست ناکات دەست بکەیە گیرفانتەوە بۆ کارتی بانکی یان پارەی کاش، ئەو تەکنەلۆژیایە کە بەستراوەتەوە بە ژیریی دەستکرد و سیستەمی بانکیی پارێزراو، نەک تەنها کاتێکی زۆر دەگەڕێنێتەوە، بەڵکو ئەگەری دزینی کارت یان هاککردنی وشەی نهێنی بۆ سفر کەم کردووەتەوە. هەرچەندە باس و خواستی زۆر لەسەر “تایبەتمەندیی کەسی” هەیە، بەڵام ئاسانکارییەکەی وای کردووە ببێتە باوترین شێوازی مامەڵەی دارایی لەمساڵدا.

