رۆژنامەی ھەولێر

كیلیان مباپێ، باسی ئامادەكاری و ئامانجەكانیان بۆ لە مۆندیالی 2026ـدا دەكات

مامەیارە ئەحمەد – هەولێر

 

كیلیان مباپێ، باسی ئامادەكاری و ئامانجەكانیان بۆ لە مۆندیالی 2026ـدا دەكات
كاپتن و سەركردەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا، یادەوەریی یەكەم مۆندیال لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دەگێڕێتەوە و باسی تەما و ئاوتەكانی بۆ مۆندیالی داهاتوو دەخاتە ڕوو، كە هاوینی دادێ لە ئەمریكا، كەنەدا و مەكسیك بەڕێوە دەچێ.
ئمباپێ لە دیمانەیەكیدا لەگەلا تۆڕی FOX Deportes، باسی یادەوەرییەكانی لە مۆندیالی 2026ـدا كرد، لەو بارەیەوە وتی: یەكەم مۆندیالی 2006ـەم بیرە، كە دوا مۆندیال بوو بۆ زینەدین زیدان، كە پێشەنگە بۆ هەموو فەڕەنسا.
دەشڵێ: لە یاریی كۆتایی ئەو مۆندیالە بەرانبەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دۆڕاین، ئەوەیش یەكەمین یادەوەریی ڕوون و ئاشكرایە لە لای من لە مۆندیالدا.
ئەو كاپتنەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا، لەبارەی ئامادەیی زەینی و جەستەیی پێش مۆندیالی داهاتوو، بە تایبەت دوای ئەوەی ناسناوی مۆندیالی 2018ی لەگەڵ فەڕەنسا برد و گەیشتە كۆتایی مۆندیالی 2022ـیش، دەڵێ: لەگەلا كارەكەدا زۆر بە ئارامی هەڵدەكەم، ئێستە ئەزموونێكی راستەقینەی تایبەت بە مۆندیالم هەیە، من سەركردەی هەڵبژاردەیەكم، بۆیە پێویستە ڕێنوێنیی پێشكەشی یاریزانانی بچووكتر بكەم، بە تایبەت ئەوانەی یەكەمجاریانە بەشداریی مۆندیال بكەن.

كیلیان ئمباپێ، دەشڵێ: بە باشی واتەی یاریكردن لە مۆندیال دەزانین، كارێكە لە رووی سۆزدارییەوە ئاڵۆز و سەختە و فشارێكی هاوكاتی لەگەڵدایە، تۆ بەرگەی فشاری وڵاتێكی تەواو دەبێ بگری، ئێسمە هەموومان لە پێناو 67 ملیۆن فەڕەنسی یاری دەكەین، بۆیە قەبارەی بەرپرسیاریەتییەكە هەست پێ دەكەین، لەگەڵ ئەوەیشدا بۆی ئامادەین.
ئەستێرەكەی یانەی ریاڵ مەدرید، دەشڵێ: بە ئارامی و ڕەوانی و سادەییەوە دەچینە نێو مۆندیالەوە، تەمای ئەوەمان هەیە جامی مۆندیال بۆ فەڕەنسا بهێنینەوە و سێیەمین ئەستێرە بخەینە سەر درێسی هەڵبژاردەی فەڕەنسا.
هەروەها لەبارەی ئەگەری گەیشتن بە یاریی كۆتایی مۆندیال بۆ سێیەمجاری لەسەریەك، هەروەها شكاندنی ژمارەی پێوانەیی یاریزانان لە تۆماركردنی گۆڵ، وتی: بەڵێ، بەڵام وەكوو وتم، كاتێك خەڵك لەو بارەیەوە پرسیارمان لێ دەكەن، لە ڕوانگەی خۆمەوە كارەكە وا دەردەكەوێ زۆر ناواقیعی بێ، چونكە بیركردنەوە تەنیا لەوەی ببمە یاریزانێك زۆرترین گۆڵم لە مۆندیال كردبێ لە مێژووی مۆندیالەكاندا، ئەوە بۆ من بابەتێكی نائاساییە.
كیالیان ئمباپێ لە هەردوو مۆندیالی 2018 و 2022ـدا 12 گۆڵی تۆمار كرد و 4 گۆڵ لە گۆڵكەری مێژوویی ئەڵمانی میرۆسڤڵ كڵۆزە، جیای دەكاتەوە.
كیلیان ئمباپێ، وتیشی: مۆندیال، پاڵەوانیەتیی ئەستێرەكانە، پاڵەوانیەتیی گەورەترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێیە، بیركردنەوە لەو ئەگەرە – بوونم بە گۆڵكەری مێژوویی مۆندیال- بۆ من شتێكی نامۆیە، بۆیە هەموو سەرنجم تەنیا لەسەر تیپەكە دەبێ، چۆن بتوانین سەركەوتن بەدەست بهێنین، چۆن بتوانین بۆ سێیەمین جاری لەسەریەك بگەینە یاریی كۆتایی مۆندیال.

ڕاددەی پێكانەكەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر ئاشكرا كرا
لە یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و بەڕازیلدا، دوو یاریزانی دیاری بەڕازیل تووشی پێكان بوو، ئەوانیش ڕافینا و جۆنیۆری یاریزانانی یانەی بەرشللۆنەن.
ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید، دوای یارییەكەیان بەرانبەر فەڕەنسا كە 1-2 گۆڵ دۆڕان، وەكوو تەواوی یاریزانانی هاوكاری لە هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بەشداریی مەشقەكانی نەكرد، ئەوەیش گومانی خستە سەر ئەگەری بەشداریكردنی لە یاریی دۆستانەی داهاتووی بەڕازیل بەرانبەر كرواتیا، كە بڕیارە سبەی سێشەممە بەڕێوە بچێ.
یەكێتیی تۆپی پێی بەڕازیل، لە چاوەڕوانیی زانینی ڕادەی مەترسیی ئازارەكەی ڤینیسیۆس جۆنیۆردایە، بە جۆرێك ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە هۆڵی یارییە وەرزشییەكاندا مەشقەكانی كرد، دواتر چارەسەر و خزمەتگوزاریی پزیشكیی وەرگرت.
ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ڕۆژی شەممە لە یەكەی مەشقەكانی ئۆرلاندۆ بینرا، لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا. ئەویش پێڵاوی وەرزشیی لە پێ كردبوو، بێ ئەوەی پەیوەندیی بە مەشقەكانی هەڵبژاردەی بەڕازیلەوە بكات.
بە پێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی، ڤینیسیۆس جۆنیۆر هەستی بە ئازاری ڕان كردووە، ئەوەیش بەهۆی هەوڵی زۆری لە یارییەكەیان بەرانبەر فەڕەنسا، دواتر پشكنینی پزیشكیی بۆ كراوە و دەركەوتووە هیچ پێكانێكی نییە.
لەگەڵ ئەوەیشدا، ڤینیسیۆس جۆنیۆر پشووی لە مەشقی بەكۆمەڵ وەرگرتووە بۆ پشوو، یەكێتیی تۆپی پێی بەڕازیلیش ئەوەی بە بابەتێكی ئاسایی ناو برد.
چاوەڕوان دەكرێ كە ڤینی بۆ یارییەكەی بەڕازیل لەگەڵ كرواتیا كە سبەی سێشەممە بەڕێوە دەچێ، ئامادە بێ، بەڵام سەدا سەد دڵنیا نییە.
بەڵام یانەی شایانە، تا ئێستە هیچ هەواڵ و لێدوانێكی لەسەر دۆخی ڤینیسیۆس جۆنیۆر نییە، تا ئێستە تیمی پزیشكیی بەڕازیل پەیوەندییان بە هاوپیشەكانیان لە ریاڵ مەدریدەوە نەكردووە، ئەوەیش بە پێی زانیارییەكانی رۆژنامە مەدریدییەكەیە.
ئایا ئیبراهیم دیاز بە هۆی کەمیی بەشدارییەکانیەوە، داوای رۆیشتنی لە ریاڵ کردووە؟
چارەنووس و داهاتووی یاریزانی مەغریبی ئیبراهیم دیاز، ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید، مشتومڕی لەسەرە، بە تایبەت بەم دواییە باسوخواسی ئەوە هاتە ئاراوە، کە بە هۆی کەمیی بەشدارییەکانەوە لە یانەکە دەڕوات.
ڕاپۆرتە هەواڵەکان بەم دواییە باسیان لەوە کردووە، کە تەنیا ڕۆڵی یاریزانی یەدەگی کاریگەر بۆ دیاز لەم قۆناغەی ژیانیدا بەس نییە، یاریزانەکە دەیەوێ خۆی بسەلمێنێ وەکوو ڕەهەند و ڕەگەزێکی سەرەکی، بۆ ئەوەی پێگەی خۆی لە ریزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لەدەست نەدا و مانەوەی لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی مسۆگەر بکات. بۆیە پڕۆژەیەکی لە زەینیدا داناوە و بیری لەوە کردووەتەوە ئەو یانەیە جێ بهێڵێ و بچێتە یانەیەکی دیکە و ئەزموونێکی نوێ، بە جۆرێک خولەکی زیاتر یاری بکا و ڕووبەری زیاتری بۆ پێشکەوتن هەبێ.
باس لەوەش کراوە، ئەگەر ئەو یاریزانە خواستی ئاشکرای بۆ رۆیشتن لە ریاڵ مەدرید هەبێ، کارگێڕیی شایانە ئامادەن بە ئارامی و هێمنی لەگەڵ دۆخ و ڕەوشەکە و بڕیارەکەیدا مامەڵە بکەن، ئەوەش وەکوو نرخاندنێک بۆ ڕۆڵی لە ساتە یەکلاکەرەوەکاندا، هەروەها یانەکە وای دەبینێ، مانەوەی یاریزانێکی ناڕازی، ڕەنگە کاریگەری لەسەر پێکەوەیی و پێکەوەگونجاویی نێو یانەکە هەبێ.
بە پێی ئەوەی رۆژنامەنووسی تورکی ئەکرەم کۆنۆر ئاشکرای کردووە، یانەی شایانە نرخی دیازی بۆ فرۆشتن لە نێوان ٤٠ تا ٤٥ ملیۆن یۆرۆ داناوە، ئەوەیش ژمارەیەکە ڕەنگدانەوەی ئاست و توانایەتی بەوەی دکارێ ڕێڕەو و ئەنجامی یارییەکان بگۆڕێت، بە تایبەت لە دواخولەکەکانی یارییەکاندا.
سەرچاوەکان باسیان لەوەش کردووە، کە هەر بۆند و ئۆفەرێک کەمتر بێ لەو بڕە، چانسی پەسەندکردنی لەلایەن کارگێڕیی ریاڵ مەدریدەوە کەمە.
لە وەڵامی ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەدا، ئەلفارۆ ئیستیبانی رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاوی کردەوە: ئیبراهیم دیاز، بیر لە هیچ یانەیەکی دیکە ناکاتەوە جگە لە ریاڵ مەدرید، سەرەڕای ئەو دەنگۆ و هەواڵانەی ئەم دواییە، بەڵام یاریزانەکە هیچ نیازێکی نییە لە تیپی سپی بڕوا، بەڵکوو ئەو لە ریاڵ مەدرید زۆر ئاسوودەیە و گرێبەستیشی هەیە.
وتیشی: ئەربیلووا و کارگێڕیی یانەکەش، متمانەیان بە ئیبراهیم دیاز هەیە، ئەو ڕەهەندێکی گرنگە لە ژووری جلگۆڕینی یاریزانان.