ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/2/16 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له دوو دیدارى جیادا له‌گه‌ڵ سكرتاریه‌تى هه‌ریه‌كه له ڕێكخراوى یه‌كێتیى قوتابیانى كوردستان و یه‌كێتیى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان كۆبووه‌وه كه هه‌ینیى داهاتوو، 18ى شوبات، شه‌ست و نۆیه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕى دامه‌زراندنى خۆیان پیرۆز ده‌كه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز خاتوو ئه‌ڤین هرۆرى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسى ده‌سته‌ى ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رى و پیشه‌ییه‌كان و به‌ڕێز تاها به‌روارى، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاماده‌ى بوون، به‌ڕێزان به‌رپرسى ده‌سته و سکرتێرانی هه‌ردوو ڕێکخراوه‌که پوخته‌یه‌كیان له كار و چالاكییه‌كا‌ن و پلان و به‌رنامه‌ى كارى داهاتوویان و دۆخى قوتابیان و لاوان به‌گشتى خسته ڕوو.
به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆك وێڕاى پیرۆزبایى به‌بۆنه‌ى یادى ساڵوه‌گه‌ڕى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى قوتابیانى كوردستانه‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه كرد یه‌كێك له خۆشترین وێسته‌گانى ژیانى، ئه‌و سه‌رده‌مه بووه كه له ڕیزه‌كانى یه‌كێتیى قوتابیان و لاوانى دیمو‌كراتى كوردستاندا خزمه‌تى كردووه.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگیى ڕۆڵى قوتابیان و لاوان له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستاندا كرده‌وه و هه‌ردوو ڕێكخراوه‌كه‌ى هان دا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵ بده‌ن باشتر له كێشه و داواكارى و خه‌ون و ڕوانینى قوتابیان و لاوانى كوردستان تێبگه‌ن و له ئاستى چاوه‌ڕوانییه‌كانى ئه‌واندا خزمه‌تیان بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ ئه‌وان دووپات كرده‌وه.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها خۆشحاڵیى خۆى به ئاستى بیر و ڕۆشنبیریى لاوان و قوتابیان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه ئاستى ڕ‌ۆشنبیرى و بیركردنه‌وه و ڕوانینى لاوانى كوردستان مایه‌ى شانازییه و ده‌توانن خزمه‌تێكى باشترى ئێستا و داهاتووى وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، هه‌روه‌ها تێگه‌یشتن له ڕووداو و پێشهاته‌كان و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه خێراكانى سه‌رده‌م و ته‌كنه‌لۆژیاى نوێى بۆ لاوان و قوتابیان به پێویستییه‌كى له‌پێشینه له قه‌ڵه‌م دا، بۆ ئه‌وه‌ى بتوان به ڕۆڵى پێشه‌نگانه‌ى خۆیان ببینن.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆك تیشكى خسته سه‌ر گرنگیى ڕۆڵى هه‌ردوو ڕێكخراوه‌كه و لاوان و قوتابیانى كوردستان به‌گشتى له قووڵكردنه‌وه‌ى ته‌بایى و پێكه‌وه‌ژیان و بڵاوكردنه‌وه‌ى كولتوورى هاریكارى و ناتوندوتیژى و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌ت و یارمه‌تیدانى گه‌نجان بۆ دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار و خۆبنیانتان و ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌له‌خۆگرتن و به‌شداریى كارایان له به‌ره‌وپێشبردنى كوردستاندا.
لاى خۆیانه‌وه هه‌ردوو سكرتاریه‌تى یه‌كێتیى قوتابیانى كوردستان و یه‌كێتیى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان، وێڕاى خۆشحاڵى به‌م دیداره‌ى به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆك، سوپاس و پێزانینى خۆیان و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان بۆ به‌رده‌وامیى پشتگیریى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له هه‌ردوو توێژى لاوان و قوتابیان ده‌ربڕى و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه به جۆشه‌وه له خزمه‌تكردنى هه‌ردوو توێژه‌كه و كوردستان به‌گشتى به‌رده‌وام ده‌بن.