لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وە درێژە پێدانی کارە خزمەتگوزاریەکان” ئەنجومەنی شارەوانی بەسەرپەرشتی ئەندازیار کارزان عەبدولهادی سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی هەولێر و خاتوو شوکریە عەباس جێگری سەرۆکی ئەنجومەن و بە ئامادەبوونی بەڕێزان لە ئەندامانی ئەنجومەن” کۆبۆووە .
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەی کارو پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان و دیراسەکردنی کۆمەڵێک داواکاری و مامەڵەی هاوڵاتیان کراو هاوکات بەپێی ڕێنماییە یاساییەکان بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و پەرەپێدانی ئاوەدانی زیاتر لە شاری هەولێر .
هەروەها جەختیش لەسەر هەماهەنگی زیاتری نێوان فەرمانگە خزمەتگوزاریەکانی حکومەت و کارئاسانی لەسەر هاوڵاتیان کرایەوە .

