سەرۆك بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان، لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.
سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەدا هەروەها رایگەیاند: لە خودای مەزن داواكارم لەم مانگە پیرۆزەدا خێر و بەرەكەت و ئارامی بۆ هەموولایەك بەدی بهێنێت.
پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی (ڕەمەزان)ـەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. لە خودای مەزن داواكارم ڕۆژوو و نوێژ و نزای هەمووان قبووڵ بكات و ئەو مانگە پیرۆزە، خێر و بەرەکەت و ئارامی بۆ هەموو لایەك بەدی بهێنێت.
مسعود بارزانی
29ی شەعبانی 1447ی كۆچی
17ی شوباتی2026ی زایینی

