رۆژنامەی ھەولێر

کــــــــــــــەزیی ئـــــــازادی

دیاكۆ هاشمی
ئەو کەزییەی بڕیت، ڕەگی ژیانە
تاڵ تاڵی پرچی، مێژووی کوردانە
بڕیت وات زانی، کۆتایی هێنرا
نەتزانی یادی، لە دڵدا چێنرا
ئەو کەزییەت کردە، پەتێ بۆ ملت
بوو بە ژەهرەمار، بۆ جەرگ و دڵت
هەر تاڵەپرچێ، خەنجەرێ تێژە
بۆ گیانی پیست، تیغێ درێژە
تۆ بە فەخرەوە، نیشانی ئەدەی
نازانی پـەتی، ملی خۆت ئەخەی
بۆ تاڵێ کەزی، وا بڕایەوە
هەزاران کەزی، بۆی کرایەوە
ئێستا هەزاران، کچی نیشتمان
پرچیان کردووە، بە کۆڵەکەی گیان
هەڵمەتی پەلکە، دەستی کچانە
هەوێنی مەرگی، داگیرکەرانە