خالید فاتیحی
بۆ مه‌یلی ڕوانینی جارانت نه‌ماوه
وا ته‌مه‌ن ڕۆژبه‌ڕۆژ سه‌رده‌كا
گه‌رمایی ڕوانینت
ئۆخژنێك ده‌خاته ناخمه‌وه
وه‌ك ڕێژنهبارانێك
داكاته سه‌رگوڵه ژاكاوێك
په‌پووله‌ی خهندێكت
گوڵزاری ڕوانینم پڕده‌كات
له ئه‌وین.
كێ ده‌ڵێ
یه‌ك نیگای ئه‌و چاوه مه‌ستانه‌ت
نابێته هه‌وێنی
داستانى عه‌شقێكی
هاوشێوه‌ی مهم و زین؟

