شۆڕشی پیشەسازیی چـــوارەم شۆڕشی بایۆلۆجی و بەرهەمهێنانی مــــــــــــرۆڤ

وەرگیڕانی لەئینگلیزیەوە: د.نەزاکەت حسێن
بەشی دووەم
پرسیارێکی سیاسی هەیە بۆ دەسەڵاتداران لەپاڵ ئەو گۆڕانکارییانەی تر باسمان کرد، شفت و جێگۆڕکێ دروست دەبێت جەوهەری دەسەڵات لە مرۆڤەوە دەچێت بۆ ئەلگۆریزم، واتە بۆ مەشین و ئامێر، ئەگەر لە رابردودا هەندێک شفت دروست بووبێت لە دەسەڵاتەکان نموونە لە ئەورووپا لە سەدەکانی ناوەڕاستدا، دەسەڵات دەهات لەلایەن خواوە، کێ وڵات بەڕێوە بەرێت؟ چی بکەیت لە سیاسەتی نیشتمانی؟ یان لە چەمکی ژیانی تایبەتی و کەسی و دەسەڵات، بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە، لە رێگەی کتێبە پیرۆزەکانەوە، پرسیارمان لەخوا دەکرد؛ ئەگەر ڕاستەوخۆ نەبوایە ‘بایبڵ’ت دەخوێندەوە، یان پرسیارت لە قەشەیەک دەکرد کە خوا چی خۆشەوێت چۆن بکەم؟ دوای چەند سەدەیەک لەمە ئایدیای هیومانیزم هات کە دەیانگوت سەرچاوەید ەسەڵات لە ئاسمان نییە بەڵکو لەناوخۆی مرۆڤ خۆیەتی. هەستی مرۆڤ خۆی، هەڵبژاردەی ئازادیی خۆی، پرسیار لەخۆت بکە بایبڵ مەخوێنەرەوە پرسیار لە قەشە مەکە، بچۆ بۆ لای مرۆڤەکان پێیان بڵی چۆن بیر دەکەیتەوە؟ ڕات چۆنە؟ هەستت چۆنە؟ کێ دەسەڵات بەرێت بەڕێوە؟ جۆن بیبات بەڕێوە؟ لەسەر ئەمە دەزانین کێ دەبێت وڵات بەڕێوە ببات واتە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات پشتمان بە ڕای مرۆڤەکان گەرم بوو، وەک چۆن بەدەسەڵاتترین کەس لە ئابووریدا کڕیارە، کڕیار هەمیشە ڕاست دەکات. ئەگەر بتەوێت بزانیت ئەم ئۆتۆمبیلەی دروستت کردووە باشە یان خراپە، کڕیار بڕیار دەدات. ئەگەر کڕیار کڕیی کەواتە باشە، کەواتە لە بیری هیومانیزمدا بۆ پرسی ئابووری، هیچ دەسەڵاتێک نییە باڵاتر لە دەسەڵاتی کڕیا. بەهەمان شێوە لە ئیتیک چی باشەو چی خراپە؟ سەدەکانی ناوەڕاست لە ئاسمانەوە دەهات خوا چی دەوێت، ئەگەر بتزانیایە شتێک باشە یان خراپ دەتگوت خوا وای گوت، بایبڵ وای گوت، بەڵام هیومانیزم دەیگوت باش و خراپ ئەوەیە مرۆڤ خۆی هەستی خۆی و بیرکردنەوەی خۆی بەباشی بزانێت یان خراپ، ئەمە شۆڕشی ئیتیکی هیومانیزم بوو، دانانی بیرکردنەوەی مرۆڤ لە تۆپ. ئەمە جیاوازیی پەروەردەی سەردەمی سەدەی ناوەڕاست و سەردەمی هیومانیزم بوو، لەسەردەمی سەدەی ناوەڕاست خەڵک فێر دەکرا کە خوا و بایبڵ چی دەڵێت بەڵام سەردەمی هیومانیزم فێر دەکرا کە بیر لەخۆی بکاتەوە، مرۆڤ خۆی چی دەڵێت. ئەمە شۆڕشی گەورەی هیومانیزم بوو بۆ سەرچاوەی دەسەڵات کە بڕیاریدەدا سەرچاوەی دەسەڵات لەکوێوە بێت. بەڵام لەم شۆڕشە نوێیەداشۆڕشی پیشەسازی چوارەم دەسەڵات چویەوە بەرەوهەور’کڵاود’ بەڵام بۆ ئاسمانی و هەوری مایکرۆسۆفت ئەمازۆن وگۆگڵ بۆ پرسیار لەسەرچاوەی دەسەڵات لەدەسەڵاتی داتا و پرۆسەی داتالیزم دەکرێت. ئەم شۆڕشە دەڵێ گوێ مەگرە لەبایبڵ یان لە ناخی خۆت بەڵکو بپرسە لەگۆگڵ لە ئەمازۆن، ئەو باشتر دەزانێت لەهەستی خۆت لەخۆت باشتر لەخۆت تێدەگات بڕیار باشتر دەدات لەخۆت، گرنگترین شت لەم جیهانە جیهانی داتالیزم ئەوەیە چەقی دەسەڵاتی ئەم جیهانە داتالیزم و داتایە، ئەمد ەسەڵاتە داتایەکی تەواوی بایۆمەتری وەرگرتووە لەمرۆڤ و دەسەڵاتی كۆمپیوتەری هەیە، ئەمازۆن و فەیسبوک ئەلگۆریزمێک دروست دەکات کە لەخۆت باشتر خۆت دەتناسێت، ئەم چۆن؟ نموونە ئەگەر مرۆڤ ویستبێتی کتێبێک بکڕێت یان بخوێنیتەوە لەسەدەکانی ناوەڕاست دەچوویت بۆ کەنیسە دەیانوت باشترین کتێب بایبڵە ئەوە بخوێنەوە، لەسەردەمی هیومانزیم ئەگەر بتویستایە کتێبێک بخوێنیتەوە یان بکڕیت دەچوویتە کتێبخانەیەک دەگەڕایت بەدوای ئەو کتیبەی خۆت حەزت لێیە، شوێن هەست و بیرکردنەوەی خۆتد ەکەوتیت لە هەڵبژاردنی، ئێستا دەچیتە ئۆن لاین لە ئەمازۆن داوای کتێبێک دەکەیت ئەڵگۆریزمێک دەردەکەوێت دەڵی: من شوێنی تۆو هەزرانی وەک تۆ دەکەوم بەگوێرەی ناسینی من بۆ تۆ ئەو کتێبە بۆ تۆ باشە. ئەمە هێشتا قۆناغی یەکەمە، ئەمە چۆن دەبێت؟ چۆن دەزانێت تۆ حەزت لە کامە کتێب و بابەتە؟، بۆ یەکەم جار کتیبێک تۆ دەخوێنیتەوە لە ئەمازۆن، تۆ کە کتێب دەخوێنیتەوە لە ئەمازۆن شوێنی تۆ دەکەوێت دەزانیت لەسەر چ بابەتێک فۆکەس دەکەیت، خێرا دەیخوێنتەوە یان هێواش؟ ئیتر لە کۆکرندەوەی ئەم زانیارییانە دەزانێت حەزت لەچیە؟ قۆناغی دوای ئەمە، پێوانەیەکی بۆ پێوانەی هەست و سۆزت دادەنێن لەئەمازۆن کە قیاسی ناسینەوەی دەموچاوت دەکات و دەزانێت کەی پێدەکەنی کەی دەگریەی کەی تووڕە دەبیت؟ بەکامە خوێندنەوە بێ تاقەت دەبیت، بەکامە بابەت هەڵدەچیت و سوور هەڵدەگەڕێیت؟ ڕەنگە لەقۆناغی داهاتوودا کە چەند ساڵێکی تر دێت ئەمازۆن پەیوەست دەبێت بە بایۆلۆجیتەوە کە مۆنیتەری ناوخۆت بکات بزانێت پەستانی خوێنت چەندە؟، لێدانی دڵت چەندە، ئاستی شەکرەت چەندە، چالاکی مێشکت چۆنە، کامە بەشی مێشکت چالاکە؟ ئەمەزۆن دەزانێت هەموو کاریگەریەکی عاتفی لەکاتی خوێندنەوەی کتێبێک، لەکاتی خوێندنەوەی دێڕێک چی بەسەر پەستانی خوێنت دێت، کە کتیبەکەت تەواو کرد و خوێندتەوە لە ئەمازۆن گریمان چیرۆکێکی درێژت خوێندووەتەوە بیرت دەچێتەوە دوای ماوەیەک، بەڵام ئەمەزۆن هیچی تۆی بیر ناچێتەوە و هەموو داتا بایۆلۆجی و زانیارییە کەسییەکانتی خەزن کردووە، دەزانێت تۆ کێیت، چ جۆرێکی مرۆڤیت؟ چۆن کاریگەری دەکرێتە سەر هەستت. دوای ئەمانە پێت ناڵیت تۆ چ کتێبێکی تر بخوێنەوە بەڵکو دەزانیت تۆ کێیت؟ پێشنیاریشت بۆ دەکات دەنگ بە کێ بدەیت لە سیاسییەکان، ئەمە نەک تەنیا ئەمازۆن هەموو شاشەکان کە تۆ کلیکی لەسەرد ەکەیت و بابەتەکان هەڵدەبژێریت بۆ خوێندنەوە و گوێگرتن و سەیرکردن ئەم پێوانەت بۆ دەکات و زانیاریەکانت لەسەر کۆ دەکاتەوە، لەمەوە شفتی دەسەڵات لەخۆتەوە چوو بۆ ئەمازۆن، ئەمەزۆنیش لەسەر بنەمای ئەم داتا و زانیاریانە ئەڵگۆریزمێکت بۆ بەرهەم دێنێت. ئەمەزۆن تەواو پێرفێکت نییە بەڵکو لەخۆت باشترە، ئەمەزۆن باشترە تەنانەت بڕیارەکانی بۆت دەدات باشترە لەبڕیارەکانی خۆت. نموونە تۆ بڕیارێک دەدەیت چی دەخوێنێت زەواج لەگەڵ کێ دەکەیت؟ دوای ساڵانێک دەڵێیت چ بڕیاریکی گەمژانە بوو دام، ئەمەزۆن لەمەدا تەنانەت لەم بڕیارانەشدا وای لێدێت باشترە لەخۆت. ئەم شفتە لەدەسەڵات لەناخی خۆتەوە لەهەستی خۆتەوە بۆ دەسەڵاتێکی ئەڵگۆریزمەکان دەبات. دەتەوێت بەڕێگایەک بڕۆیت گۆگڵ ماپ پێت دەڵێت لەکوێیەوە بڕۆیت، پێت دەڵیت لەو ڕێگەوە قەرەباڵغی هەیە، بەقسەی دەکەیت چونکە ئەزموونت هەیە لەگەڵی و جارانی تر سەرکەوتوو بوویت بەقسەت کردووە، تا ئەو ڕادەیە پشتبەستنمان بە گۆگڵ ماپ لە ئاستێکدایە ئەگەر مۆبایلەکەمان تێک چوو نازانین لەکوێداین، چۆن بگەیەنە شوێنەکە، چونکە ئێمە ئیتر لەوە نەماوین گوێ لە خوا یان خۆمان بگرین بەڵکو گوێ لە گۆگڵ دەگرین، پرسیار لە ودەکەین لەکوێداین؟ بۆ کوێ دەچین؟ لەگەڵ هەموو ئەم جێگۆڕکێ و ڕاگواستنەی دەسەڵات لە مرۆڤەوە بۆ ئەڵگۆریزم و ڕۆبۆت و ئامێری زیرەک. ئەوەش بزانین تەکنەلۆجیا حەدی نییە هێشتا بژاردە لەبەردەستمانە، هیچ کاممان نازانین ئەگەرەکانی ئایندە چۆن دەبێت، دەبێت بزانین ئەگەری جۆراوجۆر هەیە، هێشتا ئەتوانین شت بکەین دەربارەی ئەم ئەگەرانە، تەکنەلۆجیا دیاری کراو نییە هەڵبژاردەمان دەداتێ ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ دواوە، شەمەندەفەر، کارەبا، ڕادیۆی تەلەفزیۆنمان بەکارهێنا بۆ دروستکردنی دیکتاتۆرییەت، فاشیزم، لیبراڵ دیموکراسی لەهەمان کاتدا. شەمەندەفەر بەتۆی نەوت تۆ چی پێ بکەیت و بۆچی بەکاری بهێنیت، کارەبا نەهات لەگەڵ مانیۆێکی سیاسی بۆچی بەکاری بهێنیت، ئەگەر سەیری باشووری کۆریا و باکووری کۆریا بکەین دەزانین کە هەردووکیان چۆن کارەبایان بۆ شتی جیاواز بەکارهێنا، لەسەدەی ٢١ بایۆتەکنەلۆجی و زیرەکیی دەستکرد ژیان و جیهان دەگۆڕن، بەڵام هێشتا بژاردە لەبەردەستمان هەیە، ئەگەر دڵخۆش نیت بە ئایندە و ئیحتیمالەکانی، هێشتا بوار هەیە لەبەردەستت هەندێک شت بکەیت، ئەوەی نەتوانیت لەم جیهانە دەسەڵاتی هەبیت شەمەندەفەرەکە بەجێی دەهێڵێت، نموونە لە سەدەکانی ڕابردوو ئەو شۆڕشە پیشەسازیەی کە بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئەمریکا و ئەو ڵاتانە کردیان لە شەمەندەفەرەکە دوا نەکەوتن، بەڵام وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوا کەوتن بۆیە تا ئێستا داگیر دەکرێن و ژێردەستەن، ئیسرائیل و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەمەترسیدان دیسان شەمەندەفەرەکە بەجێیان بهێڵیت، شەمەندەفەری ئەم جارە کارەبا نییە بەشیان بدرێت دەربارەی جیناتیک و زیرەکیی دەستکردە، فێربوون و بەکارهێنان و داهێنانی ئامێر و مەشینە، وەزیفەکان و ئیشەکانی ئایندە و هەلی کار لەسەر ئەمانەیە، شەمەندەفەرەکە وێستگەی بەجێ هێشت کات نییە بۆ گەڕانەوەی، عێراق و سووریا و ئەو ڵاتانە نابینرێت بتوانن بگەنە ئەمە. ئەگەر ئەمجارەش شەمەندەفەرەکە بەجێی هێشتن ڕووبەڕووی خراپتر دەبنەوە. زیاتر تووش دەبن بەکارەساتەکان و ژێردەستیەکان وەک لەوەی لە شۆڕشی پیشەسازی بەجێمان. پرسیارێک لێرەدا دێتە ئاراوە، ئایا ئیشە سایکۆلۆژییەکانیش کە ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ ناخی مرۆڤ دەکەیت، كۆمپیوتەر لە مرۆڤ باشتر دەیكات؟ بۆ نموونە دەتوانێت هەستی مرۆڤ دەسنیشان بكات، سایکۆلۆژیەک کە باری سایکۆلۆژیی تۆ دەسنیشان دەکات ببە پێی ئەو وشانەی دەریاندەبڕێت بە پێی تۆنی دەنگت بە زمانی جەستەت، ئایا كۆمپیوتەر ئەمە باشتر دەکات؟ هەراری فەیلەسووفی سەردەم دەڵێت: بەڵێ كۆمپیوتەر دەتوانێت لەخۆت باشتر ناخت و مێشكیشت بخوێنیتەوە بەهۆی ئەو داتا و زانیارییە کەسی و بایۆلۆجیانەی کۆی کردووەتەوە لەسەرت.
كۆمپیوتەر لەڕێگەی شاشەکانەوە کە تۆ شتی لێ وەردەگریت، داتا و زانیارییە کەسی و بایۆلۆجیەکانتی بردووە و دەتناسێت. سەردەمی داگیرکەریی ئەلگۆریزم و زیرەکیی دەستکرد و کەمیی پێویست بە مرۆڤە. هەراری دەڵێت: “ئیسرایل ئیدیعای ئەوەی دەکرد لەرابردوودا داگیرکەری جیهانە، ئێستا ئەلگۆریزم داگیرکەرە و دەسەڵاتە درۆنەکان لەسەر سەرمانن. لەمەولا تەلەفۆنمان بۆ دێت هەڵی دەگرین مرۆڤ نییە بەڵکو ئەلگۆریزمە واتە ئامێرو مەشینە”. ئەڵگۆریزم ئاسان نییە مقاومەی بکەیت، ڕێکخستنەوەی کۆمینیکەیشنی لەگەڵ بکەیت، هەموو کۆمینیکەیشن لەگەڵ مرۆڤ کراوە لەمەوپێش. پرسیارێکی دی، ئایا ئەڵگۆریزم کۆنترۆڵ دەکرێت؟ نا ئەڵگۆریزم ئەگاتە ئاستێک لەپێشکەوتن و لە ئاڵۆزی کە مرۆڤ تێی ناگات، جێگۆڕکێ تەنیا لەوە نابێت کۆمەڵێ خەڵک دەبنە دەستەبژێرێک، دەستەبژێرەکەش دەبنە ئەڵگۆریزم ئامێر. ئەڵگۆریزم سەربەخۆ دەبێت خۆی فێر دەبێت ئەزموون وەردەگرێت. وای لێدێت بۆ نموونە تۆ داوای قەرز و مۆرگەیج لە بانك دەکەیت، داواکەت ناچێت بۆ مرۆڤ، دەچێت بۆ ئەڵگۆریزم. ئەو داتاکان شیکاری دەکات، دەڵی بەڵی یان نا، کە داواكەتی ڕەت كردەوە، ئیتر قەرزەکە نادات. تۆ دەچیت بۆ بانک دەپرسیت بۆچی داواكەمتان ڕەت كردووەتەوە و قەرزم نادەنێ، دەڵین نازانین ئەڵگۆریزم دەڵێت نابێت ئێمەش نازانین. ئەڵگۆریزم بە پێی ئەو داتاگەلەی لایەتی، باشتر تۆ دەناسێتەوە وەک لە فەرمانبەرە مرۆڤەکان. لەبەر ئەوە لە ئایندەدا کۆمپانیاکان دەزگاکان ئەڵگۆریزم دادەمەزرێنن، نەک مرۆڤ، چونکە بەبێ کرێ جوانتر ئیشیان بۆ دەکەن لەچاو مرۆڤ. نموونە لەباری سیاسەت لەهەڵبژاردنی ڕابردووی ئەمریکادا ترەمپ خەڵکی ئەمریکای دەترساند کە چین و مەکسیک دەسەڵاتیان لەدەست وەردەگرن نەیدەگوت ڕۆبۆت دەسەڵاتمان لەدەست وەردەگرێت. ئەمە مانای وایە کە دیبەیتی ئەم مەترسییە تەنیا لە سیلیکۆن ڤالیە و لە زانکۆکانە نەک لەناو خەڵک. ترەمپ لەبری ئەوەی بیری لە دیوار بکردایەتەوە لەنیوان ئەمریکا و کالیفۆرنیا کە مەڵبەندی ‘سیلیکۆن ڤالی’ی لێیە کە ئیدارەی زیرەکیی دەستکرد و ئایتیی جیهانی ئۆنلاین دەکات، بیری لە دیواری نیوان ئەمریکا و مەکسیک و چین دەکردەوە. واتە سیاسییە باڵاکانیش هێشتا ئەڵگۆریزم و زیرەکیی دەستکرد بۆیان نەبووەتە مەترسی کە بە دڵنیایەوە دەسەڵات لە چنگی ئەوانیش دەردێنێت و دەیداتە ئەلگۆریزم. کەواتە وەک مرۆڤ ڕکابەری ئایندەمان ڕۆبۆرتە، ئەڵگۆریزمە کە ئیشەکانمان وەک ئیشکەر، دەسەڵاتمان وەک سیاسییەکان، ئابووریمان وەک سەرمایەدارەکان و بوارەکانی تری ژیانمان لێ دەسەنێت. واتە ئەم شۆڕشە یان دەبێت بتوانیت وەک مرۆڤ خۆت بەرهەم بهێنیتەوە کە بتوانیت ئەوکارانە بکەیت ئەو دێنێتە ئاراوە یان ئیشەکەت لەدەست دەدەیت و ئەو ڕۆبۆت و ئەڵگۆریزمەی ئەو بەرهەمی هێناوە جێگۆڕكێ بە تۆی مرۆڤ دەکات.

سەرچاوە؛
Homo Deus: A Brief History of Tomorrow،2017 By Yuval Noah

ھەواڵی زیاتر