ڕۆژەیەكی دروستكردنی ئاوەڕۆ و كۆنكرێتكردنی شەقام لە قەزای بنەسڵاوە كەوتە بواری جێبەجێكردن
بەمەبەستی ڕێووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی لافاو و ڕێگریكردن لە پەنگخواردنەوەی ئاوی زیادەی باران، لە قەزای بنەسڵاوە پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆی لوولەیی و كۆنكرێتكردنی شەقام كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئەو پڕۆژەیە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوەیە و لە چوارچێوەی بودجەی فریاگوزاریی خێرای بەرەنگاربوونەوەی لافاوە لە پارێزگەی هەولێر كە بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانی جێبەجێ دەكرێت و ژمارەیەكی زۆری ماڵەكانی سنوورەكە لێی سوودمەند دەبن.
پڕۆژەكە ئاوەڕۆیەكی لوولەیی کۆنکرێتی شیشدارە بە تیرەی ٦٠ سم بە درێژایی 200 م و بۆریی پۆلی ئەسیلین تیرەی ٤٠سم بە درێژایی 140م و شەش مەنهۆڵ بە پێوانەی (1.2×1.2)م كە بەمەبەستی کەمکردنەوەی مەترسیی لافاو و چارەسەرکردنی گرفتی پەنگخواردنەوەی ئاو دروست دەكرێت. هاوكات پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی شەقام لە سنووری شارەوانییەكە جێبەجێ دەكرێت.
****
بەپێی ئامارەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە لە ساڵی ڕابردوودا (2025) ژمارەیەك پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە قەزای بنەسڵاوە لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە بەگوژمەی 1 ملیار و 831 ملیۆن دینار جێبەجێ كراون.
پڕۆژەكانی ساڵی 2025 لە قەزای بنەسڵاوە:
1-پڕۆژەی دروستکردنی سایدێک و نۆژەکردنەوەی سایدی دووەم لە نزیك سەنتەری لاوان، بازاڕی سەرەکیی بنەسڵاوە، بەگوژمەی (1،680،000،000) یەک ملیار و شەش سەد و هەشتا ملیۆن دینار.
2-دروستکردنی شەقام لە شوێنە بازرگانییەکان، قۆناغی یەکەم، بەگوژمەی (87،000،000)هەشتاو حەوت ملیۆن دینار.
3-دانانی سەرەبلۆک بۆ بەشێك لە زەوییەکانی گەڕەكی گەڕەسۆر، بەگوژمەی (15،000،000) پازدە ملیۆن دینار.
4-کۆنکریتکردنی شەقام لە چەند گەڕەكێكی قەزای بنەسڵاوە، بەگوژمەی (15،000،000) پازدە ملیۆن دینار.
5-چاندنی دار و سەوزکردنی دوورگە ناوەندییەکان، بەگوژمەی (17،000،000) حەڤدە ملیۆن دینار.
6-دروستکردنی (I love bnaslawa)و دانانی ئاڵای کوردستان و سەوزکردنی چواردەوری، بەگوژمەی (7،000،000)حەوت ملیۆن دینار، بەمەبەستی جوانكاری بۆ سیمای شارەوانییەكە.
7-پرۆسەی خاوێنکردنەوەی سەرجەم ڕێڕەوە ئاوییەکان و نۆژەنکردنەوەی ئاوەڕۆکانی سنووری شارەوانیی بنەسڵاوە لە زیادکردنی عبارە و نۆژەنکردنەوەیان، بەگوژمەی (10،000،000)دە ملیۆن دینار، وەك ئامادەكاری بۆ وەرزی زستان و بەرگەگرتن لە مەترسیی لافاو.
8-کاری ڕێکخستەوە و کردنەوەی بەشیک لە شەقامەکان بە هاوکاریی تیمی ئامێرەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.
9-چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی بەشێک لەو شەقامانەی کە پێشتر قیرتاوکراون و پێویستیان نۆژەنكردنەوە هەبووە.
10-دابەشکردنی 4937 پارژە زەوی لە قۆناغی یەكەم، بەسەر فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە.

